ساڵی
1957 لەگوندی سولاوکەی سەر بەناوچەی هیران٬ لەدایکبووە. لەڕۆژی
12-12-197712-12-1977 چۆتە ڕیزەکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدۆڵی خۆشناوەتی و دەشتی
هەولێرهەولێر بووە.
لە 01-01-1979 لەگوندی نازەنین سکتان برینداربووە و پاش 2 ڕۆژ بەبرینداری لەگوندی (جەڵی) لەبەرسەختی برینەکەی٬ بەمەبەستی تیمارکردنی، بەنهێنی ڕەوانەی شاری هەولێر کراوە. بەلام لەڕێگادا بەدیل گیراوە و بۆماوەی یەک مانگ لەنەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر لەژێر چاودێریی دوژمندا ماوەتەوە. دواتر ڕەوانەی (هەیئەی خاسەی)
کەرکووککەرکووک کراوە. لەماوەی 9 مانگ مانەوەی لەوێ چوارمانگ و نیو بەردەوام لەژێر ئەشکەنجەدا بووە. لەڕۆژی 22-06-1980 دراوە بەدادگا و پاشان بە لێبوردن لەزیندان ئازاد کراوە.
بۆ جاری دووەم لە 01-07-1980 ڕوویکردۆتەوە شاخ و ڕیزەکانی (ی.ن.ک) لەپاش سەرکەوتنی لەشەڕی چیای
قەندیلقەندیل دا٬ لە 13-08-1983 لەلایەن سەرکردایەتییەوە ستایشی کراوە. لەشەڕەکانی کۆڕێ و دەشتی کۆیە و بناری کۆسرەت و چیای ئاراسن و جوانەگا و کێلەکی پشتی هیران و حەسەن بەگ و سەری ڕەش و قەندیل بەشدار بووە.، لەژیانی پێشمەرگایەتییدا هەفت جار بریندار بووە. لەساڵانی هەشتاکاندا لەتیپی 85ی بەرانەتی فەرماندەی کەرت بووە. دواتر گواستراوەتەوە بۆ تیپی 91ی سەفین لەوێش فەرماندەی کەرتی 3 بووە. لەراپەڕینی ساڵی
1991 بەشدار بووە. دواپلەی پێشمەرگایەتیشی جێگری فەرماندەی هێزبووە. شەهید ئەحمەد لە 1994-12-24 لە قەڵاتی ئاقوبان لە چیای سەفین شەهید دەبێت
تێبینی: زانیارییەکان لەدەفتەری ژیاننامەی شەهید وەرگیراوە کەخۆی نوسیویەتی.