ساڵی 1982 لە #مەهاباد# لەدایکبوم، خەباتی ڕۆژنامەوانیم بەبێژەری لە ڕادیۆ و لەساڵی 1999 دا دەست پێکردوە و تا ساڵی 2003 تیایدا بەردەوام بوم، و لەم گۆڤار و ڕۆژنامە و سایتانەدا بەڕەسمی کارم کردوه. گۆڤاری دەنگێ گەریلا (ئەدیتۆر، 2001، چیا)، هەفتەنامەی آلترناتیو (دەستەی نووسەران، 2003 - 2004، چیا)، گۆڤاری ئاوارە (سەرنووسەر، 2004، ئاڵتاش)، ڕۆژنامەی ئاسۆ (پەیامنێر، 2005، سلێمانی)، گۆڤاری ئیستاتیکا (دەستەی نووسەران، 2006، سلێمانی)، ڕۆژنامەی کوردستان ڕاپۆرت (پەیامنێر، 2006 - 2007، سلێمانی) و هەروەها سایتی ڕێنێسانس (دەستەی کارگێڕ، 2006 -2009)، جگە لەهاوکاری لەگەڵ ڕۆژنامەو گۆڤارەکانی تر.