یەکەم ژمارەی ئەم ڕۆژنامەیە لە 20ی بەفرانباری 1324ی هەتاوی لە شاری #مەهاباد# لە لایەن #حیزبی دێموکراتی کوردستان#ەوە بڵاوبۆوە و تا ڕوخانی #کۆماری کوردستان# لە 26ی سەرماوەزی 1325 دا 114 ژمارەی لە چاپ درا و 113 ژمارەی لێ بڵاوبۆوە. ژمارەی 114ی کەوتە دەست داگیرکەری ئێرانی و پێش ئەوەی بکەوێتە بەرچاوی خوێنەران، فەوتێنرا.