لە ساڵی (1947) لە سلێمانی لەدایکبووە و قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندنی و ئامادەیی لە سلێمانی خوێندەوە و ساڵی (1971) بەشی بایۆلۆژی زانکۆی بەسرەی تەواوکردووە، خاوەنی کۆمەڵێک بەرهەمی ڕووناکبیری و ئەدەبی و ڕەخنەیی و زانستییە، ماوەی (8) ساڵیش سەرنووسەری گۆڤاری زانستی سەردەم بوو. سەرەتای ساڵی 2009 کۆچی دوایی کرد. [1]