ناو:خالید
ناوی باوک: موحەممەد
ژیاننامە
ناوی تەواو خالید محەمەد ساڵح قادر.
مێژوو شوێنی لەدایک بوون (01-01-1975) لەگەڕەکی ئابڵاخ لە شاری سلێمان لەدایک بووە.
قۆناغەکانی خوێندن و بڕاوانامە زانستییەکان:
ساڵی (1980) دەستی بەپڕۆسەی خوێندن کردوە.
ساڵی (1986) خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (سڵاحەددین) لە سلێمانی تەواو کردوە.
ساڵی (1992) قۆناغی ناوەندی ودواناوەندی لە پەیمانگای ئیسلامی لە سلێمانی تەواو کردووە.
ساڵی (1996) و لە (29-06-1996) دا بڕوانامەی بەکالۆريۆسی لە شەریعەی ئيسلامي لە زانکؤي دهؤک بە پلەی (نایاب) بەدەست هێناوە.
ساڵی (1997) لەسەر داوای حکومەتی هەرێم و لەگەڵ (4) هاوڕێی تری ڕەوانەی هەندەران کراوە تا درێژە بەپڕۆسەی خوێندن بدات.
- لە (23-09-1998) بڕوانامەی دبلۆمي بالأی لە فيقهي بەراورد لە کۆلێجی یاسا لە زانکؤي خەرتووم بەدەست هێناوە ویەکەمی کۆلێژەکەی بووە.
- لە (29-09-2001) بڕوانامەی ماستەری لە هەمان بوار وهەمان کۆلێج بەدەست هێناوە.
- لە (16-05-2005) بڕوانامەی دکتۆرای لە هەمان بوار و هەمان کۆلێج بەدەست هێناوە.
پلە زانستییەکان:
ساڵی (2005) گەڕاوەتەوە کوردوستان و وەک مامۆستا لەکۆلێجی یاسا و زانستە ڕامیارییەکانی سەربە زانکۆی سلێمانی بە پلەی (مامۆستا) دامەزراوە.
ساڵی (2009) پلەی زانستی بەرزکراوەتەوە بۆ (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر).
ساڵی (2015) پلەی زانستی بەرزکراوەتەوە بۆ (پڕۆفیسۆر) و تا ئێستا لەکۆلێژی یاسا وەک مامۆستا بەردەوامە.
لەماوەی دەست بەکاربوونی لەچەندین زانکۆ و کۆلێجی جیاواز جەندین بابەتی زانستی گوتۆتەوە و بۆ ماوەی (16) ساڵە مامۆستای یاسای باری کەسێتییە.
پۆستە کارگێڕییەکان لەسەر ئاستی زانکۆ و کۆلێج:
هەر لەو ماوەیەدا چەندین پۆستی زانستی وکارگێڕی بەڕێوە بردووە لەسەر ئاستی کۆلێج و زانکۆ لەوانە:
ساڵی (2011 - 2015) ئەندامی لیژنەی پشتگیری ناوەندی زانکۆی سلێمانی بووە
ساڵی (2011 - 2015) ئەندامی لیژنەی پشتگیری ناوەندی زانکۆی سلێمانی بووە
ساڵی (2006 - 2008) ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا و بڕیارنووسی لیژنەی زانستی و سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری ڕێبەری کۆلێجی یاسا بووە.
(2006 - 2011) سەرۆکی لیژنەی تاقی کردنەوەکان بووە.
ساڵی (2010 - 2011) سەرۆکی لیژنەی ئیتیکی زانستی بووە.
ساڵی (2012 - 2013) سەرۆکی لیژنەی زانستی بووە.
ئەو بابەتانەی لەماوەی کارکردنیدا لە زانکۆ گوتوویەتییەوە:
یاسای باری کەسێتی (هاوسەرگیری و تەڵاق)، زانکۆی سلێمانی، کۆلێجی یاسا وڕامیاری، خوێندنی باڵا: دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا (2011 - 2021).
ئیعجازی قورئانی پیرۆز، زانکۆی سلێمانی، سکوڵی زانستە ئیسلامییەکان، ماستەر (2013 - 2014).
یاسای باری کەسێتی (هاوسەرگیری وتەڵاق)، زانکۆی سلێمانی، کۆلێجی یاسا وڕامیاری، بەکالۆریۆس (2005 - 2017).
بنەماکانی فیقهی ئیسلامی، زانکۆی سلێمانی، کۆلێجی یاسا وڕامیاری، پۆلی چوارەم، و دووەم چەند ساڵێکی جیاواز.
دەروازیەک بۆ خوێندنی شەریعەی ئیسلامی، زانکۆی سلێمانی، کۆلێجی یاسا ورامیاری، قۆناغی یەکەم. بۆ چەند ساڵێکی جیاواز.
فیقهی ئیسلامی، زانکۆی سلێمانی، سکوڵی زانستە ئیسلامییەکان، بەشی خوێندنی ئیسلامی (2012).
یاسای باری کەسێتی (هاوسەرگیری و تەڵاق) زانکۆی گەشەپێدان، کۆلێجی یاسا ورامیاری (2010- 2016).
یاسای باری کەسێتی (میرات و وەسییەت)، زانکۆی سلێمانی، کۆلێجی یاسا، بەکالۆریۆس، پۆلی چوارەم (2020 - 2021).
سەرپەرشتی توێژینەوە:
سەرپەرشتی دەیەها تێزی دکتۆرا و ماستەرنامە و توێژینەوەی دبلۆمی باڵای کردووە.
سوپاس و پێزانین و بڕاوانامەی ڕێزلێنان:
لەبەر هەوڵ و ماندوبوونی بەردەوامی لەپێناو پێشخستنی پرۆسەی زانست لەو ماوەیەدا (3) جار لەلایەن وەزارەتی خۆێندنی باڵا و (13) جار لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و (10) جار لەلایەن ڕاگرایەتی کۆلێجی یاساوە نووسراوی سوپاسنامە و پێزانین و بەدەیەها بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە.
پەڕتووک و توێژینەوەی زانستی:
خاوەنی زیاتر لە (25) پەڕتووک و توێژینەوەی زانستییە کەلەناوەوە ودەرەوی عێراق چاپ کراون و بڵاوکراونەتەوە و گرنگترینیان ئەمانەن:
پەڕتووکەکان:
1- أحکام الحمل في الشريعة الإسلامية دراسة فقهية مقارنة مع قانون الأحوال الشخصية العراقي.
2- دولة المدينة المنورة و تشريعاتها الدستورية دراسة تحليلية مقارنة بالدستورين السوداني والإيراني.
3- بانگەوازی پێغەمبەران.
4- کردەوەکانی دڵ.
5- ئوحود وێستگە و وانەکان.
6- پڕۆسەی هاوسەرگیرییە هاوچەرخەکان.
7- پڕۆسەی هاوسەرگیرییە هاوچەرخەکان.
8- خەمێکی لەبیرکراو.
9- دیاردەی سوو لەمامەڵە هاوچەرخەکاندا.
10- حوکمی مامەڵە ئەلکترۆنییەکان.