لە ساڵی
1946 لە شاری
هەولێرهەولێر لەدایکبووە، لە ساڵەکانی 1968-1970 بەکالۆریۆسی لە بەشی شانۆیی ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی بەغدا بەدەستهێناوە.
دەستپێکی کارەکانیشی بە نووسینی چەند درامایەک بووە لە ساڵی 1962، دامەزرێنەری تیپی قوتابییانی هونەری بەغدا بووە لە ساڵی 1969، وەکوو دەرهێنەریش لە چەندین دراما و زنجیرەی تەلەفزیونی و شانۆیی کاری کردووە، وەکوو وەرگێڕیش چەندین دەقی شانۆیی لە عەرەبییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
لە ساڵی
1970 تیپی لاوانی دیموکراتی کوردستانی دامەزراندوە.
لە ساڵی
1972 لقی هەولێری کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی دامەزراندوو.
لە ساڵی
1974 تیپی هونەری نوێی دامەزراندووە.
لە ساڵی
1992 تیپی شانۆیی سامانی دامەزراندووە.
لە ساڵی
1996 سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان بووە، پاشان بووەتە سەرۆکی مەڵبەندی گشتی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی لە شاری هەولێر.
[1]
ئێوارەی
14-01-201914-01-2019 بە ڕووداوی هاتوچۆ لەنێوان
پیرمامپیرمام و هەولێر کۆچی دوایی کرد.