ناو:ئازا
نازناو: ئازا
حەسیب قەرەداغیحەسیب قەرەداغی
ناوی باوک: حەسیب عەلی
ڕێکەوتی لەدایکبوون: لە
16-05-196016-05-1960
شوێنی لەدایکبوون: گەڕەکی
سەرچنارسەرچناری شاری
سلێمانیسلێمانی
ژیاننامە
خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم لە ئیدارە و بەکالۆریۆس و ماستەرە لە کۆمەڵناسی. لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لەناو کایەی هونەر و میدیا و سیاسیدا کارا بووە.
تا ئێستا(2025) یازدە پیشانگەی شێوەکاریی تایبەتیی لە شارەکانی کوردستان کردووەتەوە و لەگەڵ هونەرمەندانی کوردستانیشدا بەشداری چەندین پیشانگەی هاوبەشی کردووە و ئەندامی ساندیکای هونەرمەندانە.
کارەکانی
* لە دامەزرێنەرانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و جێگری یەکەم نەقیبی ئەو سەندیکایە بووە.
* لە دامەزرێنەرانی ماڵی پەرتووکە.
* ڕاوێژکار بووە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و سەرنووسەری گۆڤاری کاروان بووە و ئێستا خانەنشینە.
* لە 2017دا یەکەم دیوانی هۆنراوەی بە چاپ گەیاندووە و بڵاوی کردووەتەوە. ئێستا خاوەنی چوار دیوانی هۆنراوە و یازدە پەرتووکە لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی و کۆمەڵناسی و لەناویاندا سێ پەرتووکی وەرگێڕراو و نامیلکەیەکی کارێکاتۆرییە.
[1][2]