• لە ساڵی 1937 لە شاری #کەرکووک# لەدایک بووە.
• لە #سلێمانی# و کەرکووک قۆناغەکانی خوێندنی بڕیوە و لە ساڵی 1959 کۆلێژی پەروەردە، بەشی زمان و ئەدەبی عەرەبی خوێندووە و، لە ساڵی 1968 لە قاهیرە بڕوانامەی ماستەر و لە ساڵی 1972 دکتۆرای بە دەست هێناوە.
• نزیکەی (50) ساڵ لە ڕێکخستنەکانی حیزبی ئیسلامیی ئێراقی ئیشیکردووە و پاشان بووە.بە سەرۆکی حیزب و دوای ڕووخانی ڕژێمی #بەعس# و پێکهێنانی ئەنجوومەنی حوکم، لەوێش بووەتە ئەندام و بە شێوەیەکی دەوری بۆ ماوەی مانگێک سەرۆکی مەجلیسی حوکم بووە.
• ئێستا سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای حیزبی ئیسلامیی ئێراقییە، کە یەکێکە لە حیزبە سونییەکانی ئێراق، کە لە ساڵی 1960 درووست بووە.و پاشان بە بڕیارێکی حکومەتی ئێراق حەلکراوە و حیزبی ناوبراویش بە شێوەیەکی نهێنی خەباتیان کردووە، تا ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003. [1]