ساڵی 1967 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ساڵی 1990 بەکالۆریۆسی لە یاسا بەدەستهێناوە لە زانکۆی بەغدا، لە ساڵی 1992-1993 یاسای فەڕەنسی خوێندووە لە زانکۆی ڕوان، ساڵی1993-1994 ماستەری خوێندووە لە دیبلۆماسیەت و بەڕێوەبردنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
1994-1995 چووەتە پەیمانگای پاریس بۆ پارێزەران، لە ساڵی 1996دا بووە بە پارێزەر، لە ساڵی 2000-2006 دکتۆرای خوێندووە لە یاسای نێودەوڵەتی لە زانکۆی پاریس، لە ساڵی 2002ەوە وەک ڕاوێژکاری یاسایی چەند کۆمپانیایەکی گەورە کاردەکات.