لە زمانی خۆیەوە:
ناوی تەواوم (حاجی قادر کوڕی محەمەد خلیفە عارف) ە و لە ساڵی (1933) لە گوندی بنەکەی خەپە کوێر لە دایک بوومە لە یەکێک لە بنەماڵە ناسراوەکانی شارەدێی سەنگاو بە زەنگنە دەناسرێن و دایکم ناوی (ڕەعنەیە کچی ئەمین سەلیم دەڵویی) یە و ژنم هێناوە کە کچی مامی خۆمە بە ناوی (غەریبەی کچی حسێن عارف معروف عەبدولڕەحمان ئاغا) یە و چوار کوڕم هەیە بە ناوەکانی (هدایت و محەمەد و کامەران و عەلی) خوێندنی سەرەتایم هەر لە گوندەکەی خۆمان تەواو کردووە و بنەماڵەکەی ئێمە بە بنچیینە خەڵکی ناوچەی (سەنگاو) ین و باپیرە گەورەمان لەویەوە هاتووە بۆ ناوچەی زەنگنە سەرەتا هەتووتە گوندی بنەکەی خەپە کوێر کە بێشتر ناوی (شانەزەر) بووە بە هۆی کۆچکردنی یەکێک لە ئاموزاکانم بە ناوی (ڕەحیم فەتاح عەبدولڕەحمان ئاغا) گوندی بنەکەی دووەم نزیک شارەدێی قادر کەرەم درۆست دەکات هەر ناوی لێ دەنێ (بنەکە) واتا لە (بنەوە) هاتووە، ئێستا ئێمە بوێنە بە دوو بنەماڵە یەکەم بنەماڵەی عەبدولڕەحمان ئاغای باپیرم و دووەم بنەماڵەی ێفر ئاغا، دابەش بوونی ئێمە لە ڕووی جوکرافیاوە سەرتا سەری کوردستانی کردوتەوە لە (#خورماتوو# و #کفری# و سەرقەڵا و شارەدێی #ڕزگاری# و #کەلار# و #سەنگاو# و #سلێمانی# و هەولێر و #دهۆک# و #کەرکووک#) لە شاری کەرکووک نزیکەی (20) ماڵ دەبێن.
من لە ساڵی 1955 بووم بە سەرباز لە سوپای ئێراقی لە کاتی کودەتاکەی (عەبدولکەریم قاسم) دا بە سەر (مەلیک فەیسەڵ) ی دووەم لە (1965) بە دوای ئەوە بە ماوەیەکی کەم گیرام بە ناوی کوردایەتییەوە بۆ ماوەی ساڵ و نێوی زیندان کرام لە بەندینخانەی کەرکووک لە دوای ئەشگنچەدانێکی زۆر بە لێبوردنی گشتی دەرچووم لە (1965) دوای ماوەیەکی کەم لە هاتنی #بەعس# بۆ سەر دەسەڵات دووبارە لە لایەن دەزگەی ئیستخباراتەوە فەرمانی کردنم بۆ دەرچوو چوومە دەرەوە بۆ ناو شۆڕشی ئەیلول لە دوای ئەوە بوومە متمانەی شۆڕشی ئەیلول لە (1965) تاوەکوو (1966) کرام بە بەڕەیوبەری کۆمرکی کفری پلەی کادریم بێ بەخشرا لە لایەن شۆڕشەوە بوومە ئەندام لە ڕێکخراوەکانی پارتی تا ساڵی 1969 تا چوومە سەرەوە بۆ ناوچەی پێنجوین دوای ساڵی بووم بە فەرماندەی دەستە (ئامر مەفرەزە) لە لقی (3) #پارتی دیموکراتی کوردستان#. لەوی لە چەندین شەڕ بشداری چالاکانەم کردووە وەکوو شەڕەکانی (قەیوان، مارە ڕەش) و چەندین شەڕی تر تا وەکوو بەیانی ئازاری ساڵی (1970) لە دوای ئەوە من هاتمەوە بۆ شاری کەرکووک بە پلەی فەرماندەی دەستە (ئامر مەفرەزە) لە باش تێکچوون لەگەڵ حکومەتی ناوەندی ساڵی 1973 دەرچووین بۆ ناوچەی سەنگاو هەتاکوو بەیانە شوومەکەی بەعس کە دژی گەلی کورد دای، دواتر لقی (3) هاتە ناو #هەولێر#ەوە ئێمە دانشتین تاوکو ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری ساڵی (1991) لە پاش ئەوە دووبارە پەیوەندیم نوی کردەوە و بەردەوامم بوومە لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان و ئێستا ئەندامی کۆمەڵایەتی لقی (3) کەرکووکم.