ساڵی
1982 لە شاری
سنەسنە لە دایکبووە. بەکالۆریۆسی فیزیکی لە زانکۆی پەیامی نووری شاری سنە هەیە.
کورتەفیلمی دیکۆمێنتی پیدا و پنهان واتە پەیدا و شاراوە بە ماوی 13 خولەک لە دەرهێنانی بورهان ئەحمەدی ساڵی
2006 لە بەشی کێبڕکێی ڕوانینی نەتەوەیی 24مین خولی فیستیڤاڵی نەتەوەیی و 12مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتەفیلمی تاران لە چەندین سانسدا لە سینەما فەلستین و قیامی تاران نمایش کرا.
سینەماکاری سنەیی لە کورتەفیلم و هەروەها فیلمە بڵندەکانی سینەماکارانی کورد وەکوو یاریدەدەری دەرهێنەر و بەرنامەداڕێژ هاوکاری کردووە، لەوانە: فیلمی سینەمایی ئەوان کەسیان خۆش ناوێت لە دەرهێنانی جەلال ساعیدپەنا، کورتەفیلمی چیرۆکی ان مرد امد واتە ئەو پیاوە کات لە دەرهێنانی بێهرووز قوبادی و هەروەها دوایین کاریشی یاریدەدەری دەرهێنەر و بەرنامەداڕێژی بووە لە فیلمی سینەمایی ئەو ڕۆژەی بابا نۆئێل گریا لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد ڕەحیم زەبیحی کە وەرزی پاییز و زستانی ساڵی
2008 لە شاری
هەڵەبجەهەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان وێنە گیراوە.