یەکێک لە کەسایەتیە ناودارو دامەزرێنەرەکانی بزووتنەوەی ئیسلامییە.
ساڵی حەفتاو شەش لەدایکبووەو پلەی خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندیی لە شارۆچکەی سیروان و شاری هەڵەبجە تەواو کردووە،
بۆ درێژەدان بە خوێندن سەردانی وڵاتانی سووریاو یەمەنی کردووە و لەلای زۆرێک لە زانایانی بەناوبانگی وەک دکتۆر عەبدولکەریم زەیدان و عەبدولمەجید ئەلزەندانی خوێندوویەتیی و ئێستا خاوەنی بەکالۆریۆسە لە زانستە ئیسلامییەکاندا،
زیاتر لە دە ساڵ لە کوردستانی ئێران و کوردستانی ئێراق لەلای چەندین زانا خوێندوویەتی و دواتریش لە هەڵەبجەو لەلای مامۆستا مەلا عوسمان عەبدولعەزیز لە ساڵی نەوەدو هەشت ئیجازەی عیلمی وەرگرتووە، لە کۆنگرەی نۆی بزووتنەوە بووەتە ئەندامی سەرکردایەتیی و لەساڵی دووهەزارو سێ وە تا ئەمرۆ بەرپرسی ماڵپەری بزووتنەوەی ئیسلامییە، ئێستاش مامۆستای دواناوەندی ئیسلامییە لەشاری هەڵەبجەی شەهید.