ساڵی 1951 لە گوندی #مەرگە# لەدایکبووە.قۆناغی خوێندنی سەرەتایی هەر لەوێ تەواو کردووە و نووسەرێکی شارۆچکەی #قەڵادزێ#یە،
ناوەندی و ئامادەیی هەر لە قەڵادزێ تەواوکردووە. یەکەمی لیوای #سلێمانی# بووە لە بەشی ئەدەبی.
بەشی ئینگلیزی لە زانکۆی بەغدا لە ساڵی 1971 تەواو کردووە.
بووەتە مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە خوێندنگەی ئامادەیی لە قەڵادزێ، لە ساڵی 1979 بە سەرۆکی #یەکێتی نووسەرانی کورد# -لقی سلێمانی هەڵبژێردراوە.
پەرتووکی (#فەلسەفەی جوانی و هونەر#)ی لە ساڵی 1979دا نووسیوە بۆ دامەزراندنی بەشی دیراساتی کوردی لە #زانکۆی سلێمانی#.
لە ساڵی 1982 ماستەری لە فەلسەفەی مێژوو لە زانکۆی Essex لە بەریتانیا وەرگرتووە. هەر لەو زانکۆیە لە بەشی ماستەر دەرسی فەلسەفە و ڕەخنەی ئەدەبی وتۆتەوە.
ساڵی 1987 دکتۆرای فەلسەفەی لە ئەدەبی ئینگلیزی، بابەتی ڕۆژهەڵاتناسی ئەوروپی وەرگرتووە.
ساڵی 1992 ماستەرنامەی زانستی لە ئابووری و زانستی سیاسیی -بابەتی پەیوەندی دەوڵەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە زانکۆی لەندەن هێناوە
ساڵی 1992 هاوکار بووە بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوی فریاگوزاری کوردی KLA بۆ درووستکرنەوەی قوتابخانە و نەخۆشخانە و پڕۆژەی ئاو لە ناوچەی مەرگە و پشدەر و دوکان گەڕاوەتەوە کوردستان.
لە ساڵی 1997 تا ئێستا بەڕێوەبەری دەزگای پێشخستنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کەمایەتییە نەتەوەییەکانە لە لەندەن.
ساڵانە بەرنامەی مەشق و ڕاهێنان لە بواری پێشخستنی کۆمەڵگەیی، سەرکردایەتی، نەخشەی ستراتیژی و بەڕێوەبردنی دیموکراتی... هتد.
بۆ زیاتر لە 300 ڕێکخراو دەنووسێت، نامیلکە نووسراوەکانی لەم بوارەدا بۆ 6 زمان تەرجەمە کراون و بڵاوکراوەتەوە.
زیاتر لە 20 پەرتووکی بە زمانی کوردی و ئینگلیزی لە هەڵبەست و ڕەخنەی ئەدەبی و فەلسەفە و بابەتی سیاسیی و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیدا نووسیوە.
شەش گۆڤار و ڕۆژنامەی بە زمانی کوردی لە دەرەوەی وڵات دامەزراندووە.
لە ساڵی 1985-1990 سەرۆکی هەڵبژێردرا و بەڕێوەبەری مەڵبەندی ڕۆشنبیری کوردی بووە لە لەندەن و ڕێبەری هەموو کەمپەین و چالاکییەکانی کردووە بۆ مافی چارەنووس بۆ گەلی کوردستان.
ساڵی 2009 خۆی بۆ سەرۆکایەتی هەرێم کاندید کردووە.[1]