ساڵی
1958 لە
سلێمانیسلێمانی لە دایک بووە، کۆلێجی پزیشکی لە زانکۆی
موسڵموسڵ تەواو کردووە و بڕوانامەی بۆرد(دکتۆرا)ی لە هەمان زانکۆ وەرگرتووە، یەکێکە لە پزیشکە ناسراو و شارەزاکانی بواری (جراح)ی شاری سلێمانی، خاوەنی نەخۆشخانەی تایبەتی خۆیەتی لەو شار بە ناوی نەخۆشخانەی (هەتوان)ەوە و لە ساڵی
2002 ەوە گۆڤارێکی مانگانەی پزیشکی بە ناوی نەخۆشخانەکەیەوە (هەتوان) دەردەکات.
لە هەمان کاتدا بەڕێزی مامۆستای کۆلێجی پزیشکی زانکۆی سلێمانیە.
دکتۆر هیوا عومەر یەکێکە لە نووسەر چالاک و بە بەرهەمەکانی بوارە جۆربەجۆرەکانی نوسین، ئەدەبی، وەرگێڕان، فەرهەنگ نووسی، توێژینەوە و فۆلکلۆری.. هتد.
تا ئێستا ئەم چاپکراوانەی بڵاوکردۆتەوە:
1- حەسەن زیرەک.. نامیلکەیەک لەسەر ژیان و گۆ
ڕانیەڕانیەکانی ئەم هونەرمەندە ساڵی 1976.
2- ڕاژەنینی لانکی مرۆڤایەتی، وەرگێڕان ساڵی 1977.
3- مریشکە سوورە، چیرۆکی منداڵان 1979.
4- دەرونزانی وەرگێڕان، 1981
5- تۆنێل- چیرۆک وەرگێڕان مەکسیم گۆرگی 1983.
6- دەرمانگەری کوردی 1983.
7- فەرهەنگی پزیشکی
1997 کوردی عەرەبی ئینگلیزی.
8- فەرهەنگی پزیشکی
1997 ئینگلیزی عەرەبی کوردی.
9- فەرهەنگی پزیشکیی دادوەری.
10- چیرۆکی خەونێکی سەوز.. چاپ نەکراوە.
11- فەرهەنگی هەڵۆی پزیشکی 1997.
12- بەڵێ بە بەهار دەچێت، وەگێڕانی 10 چیرۆکی کۆمەڵێک چیرۆکنووسی جیهانی، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم 2000.
13- فەرهەنگی پزیشکی خوێندکارانی زانکۆ 2004.
14- ئەتڵەسی ڕەنگاوڕەنگی مەمک 2006.
15- ئەتڵەسی ڕەنگاوڕەنگی ناوسکبینیی 2009.