ناو: نەوشیروان
نازناو: کاکە نەوە (باوکی هەژاران)
ناوی باوک: مستەفا
شوێنی لەدایک بوون:
سلێمانیسلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ساڵی لەدایک بوون: 1944
ڕۆژی کۆچی دوایی:
19-05-201719-05-2017
ژیاننامە
کاک نەوشیروان یان (وەک
مام جەلالمام جەلال ناوی نابوو) کاکە نەوە! سەرکردە و ڕامیارکار و نووسەر و توێژەرێکی گەلی کورد بوو.
لە ساڵی
1944 لە گەڕەکی سەرشەقام (بەرخانەقا) ی شاری
سلێمانیسلێمانی لە بنەماڵەیەکی ناسراو و ڕۆشنبیری ئەو شارە لە دایکبووە.
لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە کار و چالاکی سیاسی کردووە، یەکەم وێستگەی ژیانی سیاسیشی
یەکێتی قوتابییانی کوردستانیەکێتی قوتابییانی کوردستان بووە.
قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە، پاشان لە ساڵی
1967 دا کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە و لە زانکۆی ڤیەننا درێژەی بە خوێندن دا بەڵام لەبەر خاتری گەلەکەی ساڵی
1975 کەناری ئارامی دانوب جێدەهێڵێت و دەستبەرداری دکتۆراکەی دەبێت و دەچێتە ژینگەی سەختی چیاکانی کوردستان و لەگەڵ هاوڕێکانی دا شۆڕش هەڵدەگیرسێنێتەوە و دەبێتە کەسی دووەمی شۆڕش و کەسی دووەمی
یەکێتی نیشتمانیی کوردستانیەکێتی نیشتمانیی کوردستان.
لە دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکشێنەوە، دەستپێدەکات بە بەرزکردنەوەی ورەی خەڵک و پلانی پۆ ڕاپەڕین داڕشت کە پاشتر سەریگرت و باشووری کوردستان لە هێزەکانی چەپەڵی
بەعسبەعس ڕزگاری بوو. هەر لەبەر ئەوەش پێی دەوترێت (ئەندازیاری ڕاپەڕین) .
لە دوای ڕاپەڕین هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ ئەوەی حوکمەتێکی دادپەروەرانە درووستببێت لە باشووری کوردستان بەڵام لەبەر ئەوەی سەرکەوتوو نابێت توڕە دەبێت لە هەندێک ڕامیارکاری بەرژەوەندیخواز و دەچێتە لەندەن و لەوێ خەریکی نووسینی چەند پەرتووکێک دەبێت.
لە کۆتایی نەوەتەکان دا لەسەر داوای گەلێک خەڵک و سەرکردە، دەگەڕێتەوە کوردستان و وەک سکرتێری یەکێتی بەردەوام دەبێت و هەوڵێکی زۆر بۆ چاکسازی دەدات لەنێو یەکێتی دا، بەڵام لەبەر ئەوەی سەرکەوتوو نابێت بەتەواوی وازی لە یەکێتی هێنا و
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند و تا کۆتایی ژیانیشی بەردەوام بوو لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و هەوڵدان بۆ چاکسازی و خزمەتکردنی خەڵک.
چەندین پەرتووکی هەیە لەوانە (کورد و عەجەم، حکومەتی کوردستان، لە کەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ، کورد لە گەمەی سۆڤێتیدا، پەنجەکان یەکتری ئەشکێنن، ژیانی بە تەمەنترین ڕۆژنامەی کوردی لە 1926-1983) .
لە ڕێکەوتی
19-05-201719-05-2017 لە ماڵەکەی خۆی، لە شاری سلێمانی، کۆچی دوایی کرد و لە مەراسیمێکی بێ وێنە لە مێژووی گەلی کورددا، لەنێو ئاپۆڕای خەڵک دا، لە گردی زەرگەتە بە خاک سپێردرا.
[1][2]