لە 1963 لە دەڤەری هەولێر لە دایکبووە. دوای 9 ساڵ پێشمەرگایەتیی، لە 1991ەوە لە وڵاتی سوێددا دەژیی.
لەسویددا وێڕای ماجستەر لە "مێژووی هزر" تا بەکەلۆری و سێ ساڵیش فەلەسەفەی خوێندووە. لەپاڵ ئەوەشدا مۆدێرنیزم/پۆستمدێرنیزم، زمانی گرێکی کۆن، ڕەوانبێژی، مێژوو، گەشەسەندنی زمانی منداڵ و ساڵێک و نیوێک بابەتی پەروەردەی بۆ وانەوتنەوە خوێندووە. وێڕای وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی کۆشیعری "سکاندیناڤیا دوورگەیەکی تر لەبخوور"، چەندان شیعر و وتار و چاوپێکەوتنی لەگۆڤار، ڕۆژنامە، ڕادیۆ و تیڤییەکانی سوێیدا بڵاوکردونەتەوە.
بەرهەمە چاپکراوەکان:
لەسێبەری کێوەکان ونت دەکەم، لەپێدەشتێک دەتبینمەوه، شیعر، ساڵی 1986، لەبڵاوکراوەکانی ڕاگەیاندنی حیزبی شیوعی عێراق.
دوا نوێژەکانی چیا و سەفەری مەحاڵ – شیعر، ساڵی 1993، سوێد.
سکاندیناڤیا: دوورگەیەکی تر لەبخوور – شیعر، ساڵی 1996 سوێد
نامەکانی مەرگ و نامەکانی ڕوانینوانێک – ئامادەکردن و ورگێڕانی کۆمەڵی نامەی شاعیری فەرەنسی: ئارتۆر ڕایمبۆ، ساڵی 1997، سوێد.
سکاندیناڤیا دوررگەیەکی تر لەبخوور، کراوە بە سوێدیی و لە ساڵی 2004، چاپخانە: Tranan، ستۆکهۆلم.
مەهاباد لەئۆلۆپیادەکانی خوادا، وەرگێڕانی کۆمەلەشیعرو جاوپێکەوتنی سەلیم بەرەکاتە، ساڵی 2004 لەسلێمانی، چاپخانەی سەردەم بڵاویکردۆتەوە.
فەلسەفەی کۆچەری، وەرگێڕانی لەسوێدی/دانمارکییەوە، سەنتەری ئەدەب و فیکری نما، هەولێر، ساڵی 2005 چاپیکردووە.
نیگای دەست، کۆشیعرێکی هاوبەش لەگەڵ ئیلیۆنۆرا برو، شیێروان خدر و موتەلیب عەبدوڵڵا، 2005، لەچاپخانەی دیلان لەسلێمانی چاپکراوە.
گوڵنارەکانی شوێنپێ لەباخچەکانی تاراوگەدا، دەقێکی پەخشانییە، سەنتەری ئەدەب و فیکری نما، هەولێر، 2006، چاپیکردووە.
گشتی ئەمەیە، مارگەرێت دۆراس، پەخشان، چاپخانەی ئاراس، هەولێر، ساڵی 2006،
چاپیکردووە.
"خامەیەکی ڕۆشنبیریی لە پشت گوێی زماندا"، 2007، گۆڤاری "هەنار" لە سلێمانیدا چاپکراوە.
وەڕچەرخان لە بیرکردنەوە؛ دابڕان لە ستەمگەریی، کۆوتارێکی تیۆرییە، چاپخانەی هەنار، 2008
. زایەڵەی دەق؛ شەبەنگی دەق، کۆوتارێکی ڕەخنەییە، یانەی قەڵەم لە سلێمانی چاپیکردووە، 2008
تەوتەمی شوێنەکان؛ تەمیانی باڵاکان، کۆشیعر، 2009 چاپخانەی ڕۆژهەڵات
وێڕای کۆمەڵی شیعر و وتاریی ئەدەبی و هزریی و وەرگێران...