ناو: مزەفەر خالید عبدالرحمن - ناسراو بە (شاخەوان خالید)
لەدایکبووی شاری: #هەولێر#
نووسەر و ڕۆژنامەنووس، سەرنووسەری ڕۆژنامەی میدیا، بەرێوەبەری ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی میدیای ڕۆژنامەکە www.yndk.com.
پیشە: لێکۆڵەرەوەی دادوەری لە دادگای تاوانی یەکەمی هەولێر،
ژمارەی مۆبایل کۆڕەک (07504470098)
ئیمەیل : shakhewan@yahoo.com
بڕوانامە:
1- بەکەلۆریوس لە یاسا و ڕامیاری بەشی یاسا دەرچووی ساڵی 2002-2003
2- دبلۆم لە تەندروستی گشتی دەرچووی ساڵی 1992-1993
جگە لەزمانی دایک، زمانی عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێ.
کوڕە شەهیدە و باوکی لەساڵی 1974 لە چیای باواجی لە ڕیزەکانی پێشمەرگە بەدەستی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو شەهید بوو، لەبنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر گەورەبووە خاوەنی چەندین شەهیدن لەبنەماڵەکەیان.
رۆژی دەست بەرکاربوون لە دادگا #01-09-2005# خزمەتی دادوەری لە زۆربەی دادگاکان هەیە.
بەپێی بڕیاری سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر پلەی لێزانی بۆ داواکان پێدراوە و لەم بارەیەوە ناسنامەی خبیری هەیە.
بۆ ماوەی 21 ساڵ خزمەتی وەزیفی هەیە یەکەم جار لە ناوەندی پێگەیاندنی تەندروستی (مرکز تأهیل الطبی) پاشان لە بەشی دەرمانخانە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە هەولێر دامەزراوە و خزمەتی یانزە ساڵ مەدەنی و زیاتر لە 10 ساڵ خزمەتی یاسایی (دادوەری) لە دادگاکان هەیە.
ئەندامی یەکێتی مافپەروەرانی کوردستانە
ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتییە.
ئەندامی ڕیکخراوی لێکۆڵەرە.
چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی لەبوارە جیاکان لەرۆژنامە و گۆڤارەکان بەزمانی کوردی و عەرەبی.
لە سەرجەم هەڵبژاردنەکانی کوردستان و عێراق، وەک بەڕێوەبەری وێستگە بەشداری کردووە.
لەرۆژی 15/5/2014 لەرێگەی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان سامانی خۆی ئاشکرا کردووەو پێشکەش بە دەستەی دەستپاکی کردووە.
بەشداری خولێکی نێودەوڵەتی کردووە، تایبەت بە بەرێوەبردنی حکومەتی ئەلیکتڕۆنی لە ڕۆژی 17-20/7/2006 کە ڕێکخراوی ASK ئەنجامیداوە.
بەشداری چەندین خولی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بواری لێکۆڵینەوەی تاوانکاری کردووە.
لە بواری کۆمپیوتەر بەرنامەکانی ویندۆز و ۆرد و ئەکسل و اکسس و فۆتۆشۆپ و ئیندایزاین و چەندین پڕۆگرامی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت شارەزایی هەیە و بەشداری دەیان خوڵی لەم بوارەدا کردووە.
چەندین کۆڕ و سەمیناری یاسایی و ڕۆشنبیری و ئەنجامداوە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی چاڵاکی مەدەنی و بەشداری چەندین کۆنفرانس و کۆنگرەی نێودەوڵەتی لە بوارە جیاکان کردووە.
لەپلەی وەزیفی مەدەنی و یاسایی بەرپرسیارییەتی زۆری وەرگرتووە و چەندین سوپاس و پێزانینم ئاڕاستەکراوە و لەچەندین لیژنەی جۆراوجۆر ئەندام بووە و بەچەندین پلە و پۆستی وەزیفی هەبووە.
پێشمەرگە بووە لەراپەڕینەوە تاوەکو ئێستا لەسەنگەری شەڕ و بەرگریکردندا بووە و دووجار بریندار بووە.