ئاسۆ ڕەشید بەکر
تۆێژەری دەروونناسی کۆمەڵگە و چالاکوان لە بواری جینووساید
شوێنی لە دایک بوون: شاری سلێمانی گەڕەکی مەڵکەندی ساڵی 1963
خوێندن: شەشی وێژەیی لە سلێمانی. لە 1983 تا پایزی 1990 پێشمەرگە و خوێندنی باڵا لە کۆلێژی سۆسیال سایکۆلۆژی لە وڵاتی سوید تەواوکردووە
بەرهەم:
کۆمەڵێک هونراوه، ساتیر، وتاری ڕۆژانە و چەند ڕاپۆرتی زانستی لەسەر دەروونناسی کۆمەڵایەتی لە هەندێ ڕۆژنامە و سایت.
لەسێبەری پیاوسالاریدا، توێژینەوەی زانستی. بە کوردی
کەیسی زمانی یەکگرتوو. دید و بۆچون.کوردی
ژنانی کورد و ساتەکەنیان لە ڕۆژانی ئەنفالدا. تێزی زانستی بە زمانی سویدی
پەروەردەی پێچەوانە، تیزی (ماستەر ئاستی یەک) ماجستێر. بە زمانی سویدی
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری هەورامان.
ئاستەنگیەکانی پێشکەوتنی ئافرەتی (ژنان و کچان) ڕەوندی کورد. توێژینەوەی زانستی 2009
گرنگی یاری بۆ منداڵان. توێژینەوە
ژیانی منداڵان لە چەند وەستانێکدا دەستدرێژی سێکس ئینسێست بەنموونە 2010
لە ئامێزی سۆشیال سایکۆلۆژیدا 2006-2009 بەرگی کۆمەڵێک توێژینەوەی زانستی
چەند شارۆیەک لەنێو لاپەڕەکانی شۆڕشی ئەیلولدا. توێژینەوەی سۆشیال سایکۆلۆژی دەربارەی بزووتنەوەی ئەیلول
سەرنووسەری گۆڤاری هۆرامان لە ساڵی 2005 تا 2010
لەنێوان بێ ڕەنگی و نەبووبی هەستی نەتەوایەتی نیشتمانیدا 2011
کاریگەریی ئەنفال لەسەر ژنان و کچانی کورد.چاپخانەی مەتین لە سلێمانی 2013.
یاداشتەکانی خامەی پێشمەرگەیەک 1986 تا 1990. چاپی یەکەم 2014 چاپخانی ڕەنج
ئاوارەکانی بنار ئەودیوی چیا - یاداشتەکانی خامەی پێشمەرگەیەک 1983 - 1990
لە ئامێزی سۆسیال سایکۆلۆژیدا
گۆڕانێک پێش گوڵکردنی
هەگبەیەکی کۆساران
هەسارەکانی یادەوەریم
خانمە کەرکووکییەکەی من [1]