واحید مەرجان لە دایکبووی ساڵی 1942ی گەڕەکی تەیراوەی شاری
هەولێرهەولێرە
- خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی ئیبن مستەوفی تەواوکردەوە.
-دەرچووی خانەی ماموستایانە 1962.
-لە شەقڵاوە ساڵی 1963 بووەتە مامۆستا.
-بەشداری یەکەم پێشانگای هاوبەشی کردووە لە یاریگای هەولێر و خەڵاتی دووەمی لە پیشانگاکە وەرگرتووە ساڵی 1958.
-زیاتر لە 35 پێشانگاکە تایبەتی کردۆتەوە لە ناوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
-ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای
دەرسیمدەرسیم 1959.
-بەشداری لە یەکەم فیستڤاڵی هونەری کوردی لە بەغدا کردووە لە ساڵی 1974 بە ئوپەرێتی باران کە لە نووسین و ئاوازی خۆی بوو، ئەندامی لێژنەی هەلسەنگاندن بووە لە فیستیڤالەکە.
-وەک شارەزا لە بواری دیکۆر و جلو بەرگ لەگەڵ تیبی هونەرە میللیەکان کاری کردووە لە ساڵی 1979.
-سەردانی وڵاتانی یەکیتی سوڤێت و نەمسا دەکات لەگەڵ تیپی هونەرە میللیەکان وەک سولێست لەسەر ئامێری عود.
-لە ساڵی 1982دەبێت بە سەرپەرشتیاری هونەری لە بەرێوبەرایەتی شانۆ و هونەرە میللیەکان.
-سەرۆکی تیپی مۆزیکی هەولێر بووە.
-سەرۆکی تیپی مۆسیقای کۆمەڵەی هونەر و ویژەی کۆردی بووە.
-ئەندامی تیپی موزیکی شۆڕش بووە.
-سەرۆکی تیپی مۆسیقای کرێکاران بووە.
-سەرۆکی تیپی مۆسیقای چالاکی هونەری بووە.
-سەرۆکی تیپی مۆسیقای مامۆستایان بووە.
- سەرۆکی تیپی مۆسیقای هونەرە میللیەکان ساڵی 1994 بووە.
-دوای ڕاپەرین پێشانگاکە تایبەتی دەکاتەوە لە ساڵانی 1998 - 2000- 2004-2007.
-شارەزایی لە چەندین ئامیری موزیکی هەیە لەوانە کەمانچە و عود و نای ڕیتم.
-بۆ یەکەم جار لە کوردستان ئامیری ئوکوردیون لە شێوەی ڕۆژاوایی دەگۆڕێت بۆ ڕۆژهەڵاتی.
-خاوەنی چەندین ئاوازە لە وانە موزیکی تارا و پیرمام ئوپەرێتی تارا و کاروانی خەبات باران و کۆچ و ئاغا و چوتیار.
-چەندین ئاوازی شانۆگەری داناوە بۆ هونەرمەندان دەرهێنەر ئەحمەد سالار تەلعەت سامان فەرهاد شەریف.
- لەگەڵ زۆربەی هونەرمەندانی ناوداری کوردموزیکی ژەندوە لە وانە تاهیر توفیق، محەمەد عارف جەزیری، مشکو هەولێری، مریەم خان، عائشە خان، ڕەسوڵ گەردی، فوئاد ئەحمەد، محەمەد ئەحمەد ئەربیلی، محەمەدجەزا، عیسا بەرواری.
-ئەندامی سەندیکای هونەرمەندان ئێراق بووە.
-ئەندامی ڕێکخراوی هونەرمەندان کوردستان بووە.
-ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە.
-بەشداری لە چەندین شانۆ و دراما کردووە لەوانە تاپۆ حەقی چییە، گولی نهێنی، مارەیی مێوانی ناوەخت، ئەمینە ئەتەندی، گەمەی خەونە ئازادەکان، مەمی ئالان، چلپاو کاروانی خەبات، چارە ڕەش، چیرۆکی کون، زاوای گەلحۆ، ڕووباری ژیان، شێت خانە، ئابروویی خێزان، سێ کەلەپوتەکی.
[1]
ڕۆژی
09-02-201609-02-2016 لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.