لیستێکی نوێ و قەوارەیەکی سیاسییە کە بە سەرۆکایەتی #نەوشیروان مستەفا# لە هەڵبژاردنەکانی 25ی تەمموزی 2009ی پەڕڵەمانی کوردستان.
نەوشیروان مستەفا لەنێو #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە باڵی ڕیفۆرم بوو، دوای ئەوەی نەیتوانی ڕیفۆرم لەنێو یەکێتیدا بکات لە ساڵی 2006 وازی لە کاری حیزبی هێنا و دەستی کرد بە کاری ڕاگەیاندن وەک دەرکردنی ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، ماڵپەڕی سبەی، کەناڵی #KNN#، ڕادیۆی دەنگی #گۆڕان# و سەنتەرێکی ڕاپرسی. لەم دواییەشدا بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان نەوشیروان مستەفا لەگەڵ هاوەڵەکانی بە لیستێکی نوێ و بەناوی گۆڕانەوە دەستیان کردەوە بە کاری سیاسی لەپێناو گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و ڕۆشنکردنی بودجەی هەرێم و جیاکردنەوەی حیزب لە دەسەڵات.
لیستی گۆڕان ڕکابەرێکی سەرەکی لیستی کوردستانییە کە ژمارەیەکی زۆری جەماوەری شاری سلێمانی لەگەڵدایە ئەویش لە ئەنجامی ناڕەزایی هاوڵاتییانەوە دێت لە دەسەڵاتی کوردی لە ماوەی 18 ساڵی حوکمیدا بەتایبەتی شاری سلێمانی کە لە چوار ساڵی ڕابردوودا و پاش دەسەڵاتگرتنەدەستی پارتی دیموکراتی کوردستان پەراوێزخراوییەکی پێوە دیارە بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی تری هەرێمی کوردستان.
ئەمانەی خوارەوە هەندێک لەو کەسایەتییە دیارانەی نێو یەکێتی نیشتیمانی کوردستانن کە وازیان لەو حیزبە هێناوە و کار بۆ لیستی گۆڕان دەکەن:
نەوشیروان مستەفا (سەرۆکی لیستی گۆڕان)
#مام ڕۆستەم#
#فەرهاد سەنگاوی#
#عوسمان بانیمارانی# (ئەندام پەڕڵەمان)
#کوێستان محەمەد# (ئەندام پەڕڵەمان)
#عوسمانی حاجی مەحمود# (وەزیری ناوخۆی ئیدارەی سلێمانی پێشوو)
#جەلال جەوهەر#
#مستەفا سەید قادر#
#عومەر سەید عەلی#
#عادل عەزیز# (راگەیاندکار)
#ئازادە ڕەش# (هونەرمەند)