لە ناوچەکانی ئیلام و کرماشان و دەور و بەری سنە ئەم شێوە گۆرانییە باوە و بە زاراوەی کوردی خوار واتە کەڵهوڕی دەچڕدرێت. نە لە گەڵ مۆسیقادا دێتەوە و نە ڕیتمی هەیە. ناوەرۆکی هەڵبەستەکانی دەکرێت پاڵەوانی، دڵداری، حەزینی و پیری بێت.
مێژوونووسان دەبێژن هۆرە لە ئەهوراوە هاتووە و یەکێکە لە ئاوازە کۆنەکانی سەردەمی زەردەشت.