ساڵی
1924 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ناوبراو لەنێوان ساڵانی
1975 2003 جێگری سەدام بووە و پێشتریش ئەندامی مەجلیسی قیادەی سەورە بووە، سەرەتا لەسەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا فەرماندەیەکی باڵا بووە لە پارتی دیموکراتی کوردستاندا، دواتر لەسەرەتای حەفتاکاندا چۆتە ڕیزەکانی حزبی بەعسەوە و دواتر بۆتە جێگری سەرۆکی پێشووی عیراق. دواتریش لە
1975 و لەمیانەی دانوستانی شۆرشی کورد و بەعسدا بۆتە جێگری سەدام و پاش تێکچونی دانوستانیش پۆستەکەی خۆی بەجێ نەهێشتوە.
تەها محێدین لەساڵی
2003 دا لەلایەن ئەمەریکاییەکانەوە دەستگیرکرا بەڵام لەبەرئەوەی هیچی لەسەرنەبوو ئازادکرا و دواتر لەشارۆچکەی دوکان خانویەکی بۆ تەرخانکرا لەگەڵ چەند پاسەوان و بەردەستێک و ساڵی
2008 لەهەلومەرجێکی تەمومژاویدا دیارنەما.
لەتەمەنی 80 ساڵی و لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی عەممانی پایتەختی ئوردن لە مانگی 8ی
2009 کۆچی دواییکرد و هۆکاری مردنەکەشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە. تەرمی تەها محێدین گوازراوەتەوە بۆ شاری هەولێر بۆ ئەوەی لەوێ بەخاک بسپێردرێت.