ناو: حەسەن
نازناو: یوسف زەمانی
ساڵی لەدایکبوون: 1931ز.
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سنە#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #16-08-2009#.
شوێنی کۆچی دوایی: شاری تۆرینتۆی وڵاتی کەنەدا
$ژیاننامە$
حەسەن یوسف، لە ساڵی 1931ز. لە شاری سنە، خۆرهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و خوێندنگەی موزیکی سەربازی لە ئێران تەواوکردووە. برای موزیکژەنی بەناوبانگی کورد #حسێن یوسف زەمانی#یە. لە ساڵی 1949ز. لە ڕادیۆیی #ورمێ# کاری کردووە، ساڵی 1956ز. لە ڕادیۆ سنە و لە ساڵی 1958ز. لە ڕادیۆیی تاران. لە ساڵی (1991ز.) چووەتە وڵاتی کەنەدا و لە شاری تۆرۆنتۆ نیشتەجێبووە. لە ماوەی ژیانیشیدا لە کەنەدا چەندین کۆنسێرتی بە زمانی کوردی و فارسی ئەنجامداوە لە شارەکانی تۆرۆنتۆ و مۆنتریاڵ. لە تەمەنی هونەری خۆشیدا دەیان کۆنسێرتی گەورەی گێراوە و دانەری سەدان ئاوازە بۆ گۆرانیبێژە گەورەکانی وەکوو شەجەریان، #مەزهەری خالقی#، #شەهرام نازری# و دەیانی تر.
لە بەرواری (#16-08-2009#ز.)، کاتژمێری 3:00 بەرەبەیان بەکاتی شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا، دڵە گەورەکەی مامۆستای موزیکژەنی کورد لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی یەکجاری لە هونەر و موسیقا و میللەتەکەی کرد.