تاقی بوستان دەکەوێتە لای ڕاستی دەروازەی شاری کرماشان و، ڕۆژهەڵاتی شار هەڵکەوتووە کە بریتییە لە ژمارەیەک پەیکەری بەردینی و چەندین نوسینی هەڵکەنراوی سەر بەردی سەردەمانی ساسانیەکان.
سرووشتی دەوروبەری تاقی بوستان لە سەردەمانی ساسانییەکان، شوێن و بێشەی ڕاوشکاری دەسەڵاتداران بووە، ئەوەی ماوەتە دیوارەکانی کۆتایی بێشەکە، بریتییە لەو ڕێگای ئەو ئاژەڵانەی کە لە شاخەکەوە ڕاودەنرێن دەگرێت، کە هێشتاوە ماوەتەوە.
دوای چوونە ناوەوە بۆ تاقی بوستان، یەکەم بەردی نەخشێنراو پەیوەندی بە ئەردەشیری دووەمەوە هەیە، ئەردەشیر لەنێوان ئاهورا مەزداو میترا دا دانراوە، ڕووی خۆی بۆ لای ئاهورای مەزدا کردووە و بەدەستی چەپ حەلقەی (مودت) ی لێ وەردەگرێ. لەژێر پێی ئەردەشیر و ئاهورا مەزدا، دوژمن یان (ئەهریمەن) لەسەر زەوی فڕی دراوە.
دوای ئەم نەخشە، تاقێکی بچووک هەیە کە پەیکەری شاپوری دووەم و کورەکەی شاپوری سێ یەم نیشان دەدات و، لەسەرووی هەرکامێکیانەوە بە خەتی ساسانی خاوەن پەیکەرەکان دەناسێنێ.
لە سێ هەمین بەشی ئەم گرووپە، دەروازەی تاقە کە سەرتاپا بەردی نەخشینراوە بە وێنەی فریشتەی باڵدار و داری ژیان و مەجلیسی ڕاوشکاری لە بێشە زار و نەخشی فیل و ئەسپ و بەلەم و چەندین شتی دیکەی تێدایە، لەگەڵ بوونی کۆڕی هونەرمەندان (نوازندگان) و حەکایەت خوان بۆ شادمانی مەجلیس.
لە کۆتایی نەخشێنراوەکە ئەسپ سوار و زرێ پۆش چەکدار دەبینرێ کە هەندێکیان نەخشی پیرۆزی ساسانی دەنوێنن و هەندێکیشیان خەسرەو و پەرویز.
جێی باسە تاقی بوستان یان تاقۆسان شوێنێکی گەشتیاری مێژوویی کوردستانە و وێنەی دەسەڵاتی ساسانیەکان دەنوێنێ و وێنەیەکی قەشەنگتری بەخشیوەتە شاری کرماشان.