16ی ئابی
1946 لەشاری
مەهابادمەهابادی پایتەختی کۆماری دیموکراتی کوردستان لەدایکبووە، لەبەرئەوەی باوکی و خانەوادەکەی پێشمەرگەی شۆڕشی بارزان بوون، لەگەڵ بارزانیی نەمر بەشدارییان لە بەرگرییەکانی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد کردووە.
قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لەبەرواری و ناوەندی و ئامادەیشی لە
هەولێرهەولێر تەواوکردووە.
ساڵی
1966 -
1967 لە کۆلێژی زانستی بەشی کیمیای زانکۆی مووسڵ وەردەگیرێ، بەلام لەسەر چالاکییە سیاسییەکانی دەستگیر دەکرێ و بڕیاری دوورخستنەوەی بۆ زانکۆی بەسرا دەدرێ، دواتر لە
1972 زانکۆ تەواو دەکات.
ساڵی
1963 لەسەر چالاکی و هەڵوێستی سیاسی و کوردایەتی بۆ ماوەی 3 مانگ لە موسەیەب دەستگیر دەکرێ و ساڵی
1968 جارێکی دیکە هەر لەبەر چالاکییە سیاسییەکانی لە ڕومادی دەستگیر دەکرێتەوە.
ساڵی
1964 بۆتە ئەندامی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵی
1970 دەبێتە ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان.
ساڵی
1972 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێتە پێشمەرگە.
ساڵی
1975 دوای نسکۆ ئاوارەی ئێران بووە، بەلام لەوێ هاریکاری شەهیدی هەمیشە زیندوو ئیدریس بارزانی دەکات لە کاروباری ڕێکخستن و هاریکاری شۆڕش و پەناهەندەکان.
لە دامەزراندنی سەرکردایەتی کاتی ڕۆڵێکی کارای هەبوو، بۆیە
1977 جارێکی دیکە پەیوەندی بە شۆڕش کردۆتەوە.
ساڵی
1979 لە کۆنگرەی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستاندا دەبێتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، هاوکات دەبێتە بەرپرسی لقی 3 و 5.
ساڵی
1979 لەوکاتەی ڕژێمی گۆڕبەگۆڕ هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک بارزانی دا، ئازاد بەرواری لەوێ ئامادەبوو، لەو هەوڵەدا بریندار بوو.
ساڵی
1982 بۆتە بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی و بەرەی کوردستانی لە سووریا.
ساڵی
1993 لە کۆنگرەی 11ی پارتی بۆتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندی ئیقلیمی و نیشتمانی.
ساڵی
1996 دەبێتە کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستن.
ساڵی
1999 جارێکی دیکە لە کۆنگرەی 12دا بە ئەندام مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرایەوە.
سالانی
2001 -
2004 بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی ڕاگەیاندن بوو.
خێزاندارەو 2 منداڵی هەیە.
زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی بە چاکی دەزانێ، هەروەها تا ڕادەیەکیش زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی دەزانێت.
- لە پەیوەندی و گفتوگۆکاندا ئەزموونێکی دەوڵەمەندی هەیەو ناوەندە سیاسییەکان بە یەکێک لە ئەندامە هێمن و چالاکەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان وەسفی دەکەن، هاوکات ئارەزووی بەخوێندنەوەی مێژوو سیاسەت هەیە.
لە کابینەی شەشەمی هەرێم، بووەتە جێگری سەرۆک وەزیران.