نووسەر و ڕۆژنامەنووس و چالاک لە بواری داکۆکی کردن لە قوربانیانی جینۆسایدی کورد
لە شاری هەڵەبجە لەدایک بووە، سەرەتایی و ناوەندی و بەشێکی ئامادەیی لەو شارەدا تەواوکردووە.
لەکار ەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا بەشێک لەخانەوادەکەی شەهید دەبن و باوکو دایکی و خۆشی بریندار دەبن و دواتر ئەوانیش شەهید دەبن.
نامق ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانی جیهانە.
چەندین پەڕتووکی چاپکراوی هەیە لەوانەش:
1- شکانی ئاوێنەکان..... شعر 1997
2- ستران و موزیکی کوردی -هەورامان....... بەهاوبەشی لەگەڵ جەمیلە جەلیل لە ڕووسیا چاپ کراوە
3- یەریڤان خەڤەر ددە....2008 هەولێر
ئەم پەڕتووکانەشی ئامادەی چاپن
1- دارستانیک لە شمشاڵ.... شعر
2- دوای ئەنفال... لێکۆڵینەوە لەسەر ئەنفال
3- هەورامان پیرشالیار.... ئەلبوم و لێکۆڵینەوە
4- دیوانی بابا سەرهەنگی دەودانی.... ساغکردنەوە
5- لاپەڕەیەکی نادیار لەمێژوی قەڵەمی ژنانی کورد... ساغکردنەوە
6- سای کەمەر... ڕۆمان بە هەورامی
7- کۆمەڵە وتار
ئێستاش بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیریە لەگەڵ ئێراندا و ئامادەکارو پێشکەشکاری بەرنامەی (رەسەن) ە لە تەلەڤزیۆنی نەورۆز.
سەدان وتارو دیمانە و نووسین و لێکۆڵینەوەی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی کوردستان و دەرەوەدا بڵاو کردووەتەوە
تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (نامق هەورامی) لە: 21-09-2009 23:09:29