سەلام ناوخۆش بەکر
نووسەر و وەرگێڕ و مامۆستای زانکۆ
لە ساڵی 1966 لە دێی #زێبارۆک# لەدایکبووە،
لە ساڵی 1969ەوە هاتوونەتە #هەولێر#،
خوێندنی سەرەتایی لە 1- 3 لەسەرەتایی زاگرۆس و لە 4-6 لەسەرەتایی مەولەوی تەواوکردووە.
قۆناغی ناوەندی لە (قوتەیبە) تەواوکردووە،
ئامادەیی لە هەڵمەتی کوڕان تەواوکردووە.
لە ساڵی 1990 بەکالۆریۆسی بەشی ئینگلیزی لە ئادابی #زانکۆی سەڵاحەدین# وەرگرتووە،
لە ساڵی 1996 لە هەمان بەش ماستەری تەواوکردووە.
لە ساڵی 1996 هەتا کۆتایی 2003 لە بەشی ئینگلیزی ئادابی #دهۆک# مامۆستا بووە،
لە 2004ەوە مامۆستا بووە لە بەشی ئینگلیزی پەروەردەی بنیات زانکۆی سەڵاحەدین.
بۆ خوێندنی ساڵی 2000-2001 لە زانکۆی مالیزیا لە فەلسەفەی ئەدەب لە دکتۆرا وەرگیراوە.
نازناوی زانستی: لە 30-06-1996 مامۆستای یاریدەدەر، لە 20-01-1999 مامۆستا، لە 20-03-2007 پڕۆفیسۆری یاریدەدەر.[1]
پ. ی سەلام ناوخۆش بۆ دواجار چاوی لێکنا و لە ڕۆژی #23-12-2021# لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد و قەلەمەکەی خامۆش بوو.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.facebook.com/salam.bakir=KTML_Link_External_Between=facebook./salam.bakir=KTML_Link_External_End=