- ساڵی 1970 لە گوندی (#ئازادی#) سەربە شارەدێی (#ئاخجەلەر#) لەدایکبووە.
- تاکوو پۆلی سێیەمی ناوەندی خوێنووە لە (ئاخجەلەر و #چەمچەماڵ# و #پیرمام#) .
- لە ساڵی 1992 دەستی بە نووسین کردووە و یەکەم بابەتی لەو ساڵەدا لە ڕۆژنامەی (#برایەتی#) بڵاوبووەتەوە.
- لە ساڵی 1998 تا 2002 ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (#پێشکەوتن#) بووە.
- بەر لە کۆتایی ساڵی 2002 تاکوو ئێستا (25-09-2009) سکرتیری نووسینی گۆڤاری (#دەنگی پێشمەرگە#) یە.
- ناوبراو جگە لە ناوی خۆی بە ناوی خوازراوی (#گەرمیان# چنارتوویی#) ییش دەنووسێت و تا ئێستا جگە لە چەندین بابەت و وتاری جیاجیا کە لە ڕۆژنامە و گۆڤارو سایتەکانی کوردستاندا بڵاویکردوونەتەوە، ئەوا پێنج پەڕتووکی چاپکراویشی بڵاوبووەتەوە، کە ئەمانەن:
پەڕتووکی/ مێژووی ڕۆژنامەگەریی لاوانی کوردستان 1931- 2001 / لە ساڵی 2001.
پەڕتووکی/ #ئیدریس بارزانی و چەند لاپەڕەیەک لە ژیان و تێکۆشانی#/ لە ساڵی 2002،
پەڕتووکی/ #بارزانی نەمر لە قۆناخێکی خەباتی نەتەوەیی و ئازادیخوازیدا# 1947-1958/ لە ساڵی 2004.
پەڕتووکی/ #بارزانی نەمر ئاسۆی سەرفرازی نەتەوەیەک#/ لە ساڵی 2008.
پەڕتووکی/ #سەرەتایەک لە مێژووی ڕۆژنامەگەریی سەربازیی لە جیهان و کوردستان# دا/ لە ساڵی 2009.
ئیمەیڵی قارەمان مەهدی qaraman_mahdi@yahoo.com
لە کۆتایی ساڵی 2010 بوەتە جێگری بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری #وەزارەتی پێشمەرگە# و پلەی سەربازی عەقیدە