حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەردوو کۆلێجی (پەروەردە) و (شەریعە و یاسا) لە ساڵی 2001-2002 لە شاری
کۆیەکۆیە کردەوە کە سەر بە زانکۆی
سلێمانیسلێمانی بوون، دواتر بوون بەهەوێنێک بۆ لە دایک بوونی زانکۆی کۆیە، بەپشتیوانیی
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی زانکۆی کۆیەش دامەزرا. لە (
01-10-200301-10-2003 بەردی بناغەی زانکۆی کۆیە لە بناری هەیبەت سوڵتان دانرا. ئەوە بوو بە فەرمانی وەزاری، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / نووسینگەی تایبەت ژمارە (6/1/370) لە
28-01-200428-01-2004 زاینی، بەرامبەر
08-11-270308-11-2703 کوردی، پشت بەستن بە بڕگەی (1) لەبڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (218) لە
29-11-200329-11-2003) بڕیاردرا بە دامەزراندنی زانکۆی کۆیە بۆ ساڵی خوێندنی 2003- 2004.
لەکۆتایی ساڵی خوێندنی 2003-2004 یەکەم پۆلی پێشمەرگەی زانست لە کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی کۆیە دەرچوون بۆ یەکەم جاریش لە
20-07-200620-07-2006 یەکەمین ئاهەنگی خوولی دەرچووانی خۆی ساز کرد لەژێر ناوی (لەناخی مێژووی کۆیە و ئێستایدا، لەنێوان کەکۆن و هەیبە سوڵتاندا، دەنگی زانست لەهەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە).