نەریمان محەمەد عارف ناسراو بە نەریمان بابان لە شاری #سلێمانی# لە دایک بووە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامدەیی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە کۆلێژی وێژەیی بە شی مێژوو لە شاری #موسڵ# تەواوکردووە.
لە ساڵی 1983 #تیپی موزیکی بابان#ی درووست کردووە هەتا ساڵی 1993 لەو تیپە خزمەتی کردووە بە هونەری کوردی.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2138/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=نەریمان بابان=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2138/0002.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵی 1995 وڵاتی بە جێهێشت بەرەو هەندەران ڕۆشت و لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتجێ بوو.
نەریمان بابان خاوەنی 68 بەرهەمی هونەرییە زۆرینەی ئاواز و تێکستەکانی بەرهەمی خۆیین جگە لەوەی ئاواز و تێکستی بۆ چەندین هونەرمەندانی تر داناوە.[1]