نووسەرە، خاوەنی پەرتووکی (من عمان الی عمادیة -لە عەمانەوە بۆ
ئامێدیئامێدی)یە. لە ئوردون ژیاوە و هەرلەوێش کۆچی دوایی کردووە.
[1]
ساڵی
1908 لە عەمان پایتەختی ئوردون لەدایکبووە. باو و باپیرانی لەدەشتی گۆران، لەنێوان ئامەد و ئەرگەنی باکووری کوردستان هاتوون بۆ ئوردون و لەوێ نیشتەجێبوون. باپیری ساڵی
1880 هاتووە بۆ ئوردون. ساڵی
1915 دەستی کردووە بە خوێندن، لە ساڵی
1920 ڕوودەکاتە خوێندنگەیەکی ئینگلیزی لە قودس و خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی تەواو دەکات. لەم قۆناغەی ژیانیدا و لە ڕێی مامۆستایەکییەوە (ئارناوتی) هۆشیاردەکرێتەوە، کە دەبێت ئەو گرنگی بە نەتەوەی خۆی بدات کە کوردە!، بەشاری قودسی کۆندا دەیگەڕێنێت و پێی دەڵێت: ببینە باپیرانت چ شوێنەوراێکیان جێهێشتووە، کە دەگەڕێتەوە بۆ ئەیوبیەکان!!.
لەو ڕۆژەوە هەستی نەتەوایەتی و گەڕان بەدوای مێژووی نەتەوەکەیدا گەشە دەکات و لە نووسینەکانیدا ڕەنگ دەداتەوە.
ساڵی
1928 کۆلێژی سیاسە و ئابووری، لە زانکۆی ئەمێرکی لە بەیرووت تەواو دەکات و دەبێت بەیەکەم دەرچووی کۆلێژ لە ئوردوندا.
لە ساڵی
1929 وە تا
1963 لە وڵاتی ئوردوندا، کۆمەڵێ کارێ هەمەجۆری کردووە و کۆمەڵێ بەرپرسیارییەتی لە ئەستۆگرتووە، وەک: بەڕێوەبەری خوێندنگە، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەرپرسیار لە وەزارەتی دەرەوە و قونسڵ و سەفیر و.....
یەکێک لە پەرتووکە گرنگەکانی، پەرتووکی لە عەمانە و بۆ ئامێدییە، یاخود گەڕانێک بە باشووری کوردستاندا. لە
1939 ئەو پەرتووکە لە قاهیرە چاپکراوە. هەروەها فەرهەنگێکی کوردی-عەرەبی داناوە، کە 25 هەزار وشە لە خۆدەگرێ و لە
1985 چاپکراوە.
ساڵی
1992 لە شاری عەمان کۆچی دوای دەکات و سامانێک بۆ نەتەوە پەرش و بڵاوەکەی جێدێڵێ.
[2]