کڵاش پێڵاوێکی دەستچنە کە لە کوردستان و بە تایبەت هەوراماندا بە کاردەهێنرێت. زۆرتر پیاوان کڵاش لە پێ دەکەن بەڵام بۆ ژنانیش کڵاش هەیە کە خورییەکەی کەمێک جیاوازیی هەیە و بەشێوەی سۆل و بە شێوەی جۆراوجۆریش دەچنرێ.
کڵاش لە دوو بەش پێک د ێت، بەشی یەکەمی ژێرەوەیە کە لە پەڕۆ دروست دەکرێت و بەشی دووەمیشی پێی دەگوترێت سەرە کە لە دەزوویەکی ئەستوور لە لۆکە دروست دەکرێت و #پەرگی# پێ دەگوترێت.