ناو: مەسروور
نازناو: مەسرور بارزانی
ناوی باوک: مەسعورد مستەفا بارزانی
ساڵی لەدایکبوون:
02-03- 196902-03- 1969
شوێنی لەدایکبوون: گوندی
دیلماندیلمان ی ناوچەی
باڵەکایەتیباڵەکایەتی
ژیاننامە
ئەکادیمی و سیاسەتمەدار مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی، ناسراو بە مەسرور بارزانی، ساڵی
1985 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە، لە کۆنگرەی دوازدەیەم (1999) و کۆنگرەی سێزدەیەم (2010) دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و دواتر بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی
2004 بووەتە بەرپرسی ئاژانسی پاراستنی هەرێمی کوردستان، ساڵی
2012 پۆستی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستانی وەرگرتووە، ساڵی
2019 بووەتە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت ڕاسپێردراوە.
مەسرور بارزانی لە 02-03-
1969 لە گوندی دیلمان لە ناوچەی باڵەکایەتی لە دایک بووە. لە بنەماڵەی شێخەکانی تەکیەی بارزانە. قۆناغی خوێندنی ئامادەیی لە کۆماری ئیسلامی ئێران تەواوکردووە. ساڵی
1993 بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن چووەتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ساڵی
1997 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی واشنتۆن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدەستهێناوە و دواتر لە هەمان زانکۆدا بۆ بە دەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری ئاشتی و چارەسەری ناکۆکییەکان درێژەی بە خوێندن داوە. خێزاندارە و خاوەنی سێ کوڕ و کچێکە بەناوەکانی یاسمین، ئارین، بەرزین، ئاران. هەر چوار زمانى کوردی، فارسی و ئینگلیزی و عەرەبی دەزانێت.
خەباتنامە:
مەسرور بارزانی لە هاوینی ساڵی 1985دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە و لە ڕیزی کاروانی خەباتی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخوازدا وەکوو پێشمەرگە بەشداربووە. ساڵی
1988 بەشداری داستانی خواکوڕکی کردووە و زۆربەی شەڕەکانی بە کامێرای تایبەتیی خۆی تۆمار کردووە. ساڵی
1991 وەک پێشمەرگەیەک بەشداریی لە ڕاپەڕینی باشووری کوردستاندا کردووە و هەمان ساڵ بەشداریی خولی نۆیەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کردووە.
وەکو نوێنەر بەشداریی لە کۆنگرەکانی دەیەم (1989) و دوازدەیەم (1999) و کۆنگرەی سێزدەیەم (2010) ی پارتیدا کردووە و لە کۆنگرەکانی دوازدەیەم و سێزدەیەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و پاشان ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
ئەرک و بەرپرسیارەتییەکان
ساڵی
1998 بە مەبەستی خزمەتکردن لە ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە گەڕاوەتەوە کوردستان و لە
20-11-200420-11-2004 دا بووەتە بەرپرسی ئاژانسی پاراستنی هەرێمی کوردستان.
ساڵی
2004 یەکێک لە ڕاوێژکارانی سەرۆک
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی بووە بۆ نووسینەوەی دەستووری کۆماری ئێراقی فیدڕاڵی و ساڵی
2005 لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، بەرپرسی مەلەفی یەکگرتنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی سلێمانی بووە. لە
30-04-201230-04-2012 بە فەرمانی ژمارە 68ی سەرۆکایەتی هەرێم، بە ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان دەستنیشان کراوە. ساڵی
2017 بەشدارییەکی کارای لە پڕۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا کردووە.
لە
03-12-201803-12-2018 و لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بەربژێری پارتی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستنیشان کرا و ڕۆژ سێشەمە
11-06-201911-06-2019 لەلایەن ئەندامانی پەڕڵەمانی کوردستانەوە بە تێکڕای 87 دەنگ لە کۆی 97 دەنگ، بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.
لە
12-06-201912-06-2019 بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە 1 لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاسپێردراوە و ڕۆژی چوارشەمە
10-07-201910-07-2019 لە هۆڵی پەڕڵەمانی کوردستان متمانەی سەرۆکایەتی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستانی بۆ کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.
شەڕی تیرۆرستانی داعش
لە دوای مانگی ئابی 2014، لە بەرپەرچدانەوە و ڕووبەڕوووبوونەوەی هێرش و پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی وەکوو ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانان پێکهێنا و ڕۆڵێکی کاریگەرییی لە ئاڕاستەکردنی هێرشە ئاسمانییەکان و بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەکان لە دژی تیرۆریستان هەبوو و لە هەمان کاتدا لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی بە شێوەیەکی مەیدانی لە بەرەکانی جەنگدا ئامادەیی هەبوو و بەشداریی کردووە لەسەرپەرشتیکردنی زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش.
لە
20-12-201420-12-2014 بەشداریی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی دەشتی ڕەبیعە و چیای
شنگالشنگال و لە
13-11- 201513-11- 2015 بەشداریی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شارۆچکەی شنگالی لە دەستی هێزەکانی داعش کردووە.
چالاکییە خێرخوازی و ئەکادیمییەکان:
بەشدارێکی کارای لە دامەزراندنی مەڵبەندی
مەلا مستەفا بارزانیمەلا مستەفا بارزانی بۆ ئاشتیی کوردی لە زانکۆی ئەمریکا لە شاری واشنتۆن کردووە و لە
24-06-199924-06-1999دا و لە کردنەوەی مەڵبەندەکەدا وتەی سەرۆک مەسعود بارزانی خوێندووەتەوە، لە
17-04-200017-04-2000 لە مەڵبەندی مستەفا بارزانی بەشداریی لە کۆنگرەی جیهانی کورد و گەڕان بە دوای ناسنامەدا کردووه.
ساڵی
2005 دەزگای خێرخوازی بارزانی دامەزراند کە بریتییە لە دەزگایەکی خێرخوازیی قازانجنەویست بۆ پێشکەشکردنی یارمەتیی و هاوکاری بە ئاوارە و پەنابەران و کەسانی خۆجێیی کە پێویستیان بە یارمەتییە.
لە دیسەمبەری ساڵی
2013 بەردی بناغەی زانکۆی ئەمریکیی لە شاری دهۆک دانا و ئێستا سەرۆکی فەخریی بۆردی زانکۆی ناوبراوە.
ڕۆژی
11-06-201911-06-2019 ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
[1]