حیکمەت محەمەد کەریم ناسراو بە #مەلا بەختیار# (لەدایکبووی 20-08-1954 لە #خانەقین#، ئێڕاق) سیاستمەدارێکی کوردە لە باشووری کوردستان و لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرنووسەری ڕۆژنامەی چاودێر و گۆڤاری مەدەنییەتە.
حیکمەت محەمەد کەریم لە 20ی ئابی ساڵی 1954 لە شاری خانەقەین لەدایک بووە، کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی باشووری کوردستان. لە 10-06-1970 پەیوەندی بە کۆمەڵەی مارکسیی-لینینیی کوردستانەوە کردووە، ئەوەش چەند مانگێک دوای درووستبوونی کۆمەڵەکەوە. لە ساڵی 1974 پەیوەندی بەشۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات، بەڵام بەهۆی بیروباوەڕە چەپگەرایییەکانییەوە ڕووبەڕووگوشار و ئاستەنگێکی زۆر دەبێتەوە. - لە ساڵی 1975، شان بەشانی زۆرێک لەهەڤاڵانی بەفەرمانی سەرکردایەتی کۆمەڵەی مارکسیی-لینینیی دەگەڕێتەوە بۆ شاری خانەقین، لەدوای هەرەسی شۆڕشی ساڵی 1975 لەدەرەنجامی ڕێکەوتننامەی جەزائیر، کە لەنێوان هەردوو حکوومەتی ئێڕاقی و ئێرانی لە 6ی ئازار دا واژووکرا. حیکمەت کەریم یەکێک بووە لەوانەی لەلیستی ئەو سەرکردە داواکراوانەی لەلایەن حکوومەتی ئێڕاقەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو، بەڵام هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرکەوتوو نەبوون. دواتر دەبێتە لێپرسراوی تەواوی شانە نهێنییەکانی کۆمەڵە لەناو شارەکاندا، بەشێوەیەکی نهێنی لەنێوان هەریەک لەشارەکانی بەغدا، #کەرکووک#، #کەلار#، سەماوە، دیوانییە، فەلووجە، مووسڵ، #سلێمانی# و #هەولێر# هاتوچۆی دەکرد، بەمەبەستی پێکهێنانی شانەی چەکداری بۆ بەشداری پێکردنیان لە خەباتی چەکداریدا.
دیارترین پلەکان لە گرنگترین ئەو پلە و پایانەی مەلا بەختیار ئەرکی تیادا بینیوە لە ساڵی 1975 ەوە:
ساڵی 1975 دەبێتە ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان.
لە ساڵی 1976، دەبێتە ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە ساڵی 1978، دەبێتە لێپرسراوی هەرێمیی ناوچەی #هەڵەبجە#.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2182/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=مەلا بەختیار=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2182/0001.JPG=KTML_Photo_End=لە ساڵی 1982، لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.
لە ساڵی 1984، ئەندامی تیمی دانووستانکاری کوردی بووە لەگەڵ ڕژێمی ئێڕاقدا.
لە ساڵی 1991، لە ڕاپەڕینەکانی گەلی کوردا ڕۆلێکی بەرچاوی هەبووە.
لە ساڵی 1992، بەشداری کۆنگرەی لایەنە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێڕاقی کردووە لە ڤییەننا.
لە ساڵی 1992، کاندیدی پەڕڵەمانی کوردستان بووە.
لە ساڵی 1993، دەبێتە لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە ساڵی 1995، دەبێتە سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپیی کوردستان.
لە ساڵی 1995، دەبێتە ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان.
لە ساڵی 1999، بەشداری لەکۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی ئێڕاقی کردووە لە نیۆیۆرک.
لە ساڵی 2001، دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لەکۆتایی سالی 2002، بەشداری کۆبوونەوەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێڕاقی دەکات لە دەبڵن.
لە ساڵی 2009، دەبێتە ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە ساڵی 2010، دەکرێتە لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بڵاوکراوەکان و کاری ڕۆژنامەگەری
لە ساڵی 1996، سەرپەرشتیاری ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە. پەڕتووکی شۆڕشی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی سەردەمی نووسیوە و لە ساڵی 1992 دا چاپ و بڵاوکراوەتەوە. پاشان لە ساڵی 1998 پەڕتووکی یاخیبوون لەمێژووی نووسیوە. چەپکێک بابەتی دەستنیشانکراو لە ساڵی 1999 بڵاوکراوەتەوە. پەڕتووکی دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتە و پۆست مۆدێرنێتە لە ساڵی 2000 دا نووسیوە، دواتر دیمواکرسی لەدوای جەنگی سارددا لە ساڵی 1999 دا نووسیوە و بڵاوکردووەتەوە.
هەروەها چەند پەڕتووکێکی تری نووسیوە، لەوانەش لەخزمەتی ئەدەبدا و ئازادی ئەقڵ و کۆمەڵی مەدەنی و شارەزا لەکوردۆلۆجی، ڕووسیا و کورد، دیموکراسی و دوژمنەکانی. مەلا بەختیار، هاوشانی کارە ئەدەبییەکانی تری، سەرنووسەری ڕۆژنامەی چاودێر و گۆڤاری مەدەنییەتە. [1]