لە بەواری #17-05-1977# لەدایکبووە.
خەڵکی هەورامانە، ناحییەی #بیارە#. بەشێکی زۆری تەمەنی منداڵی لە ئۆردوگاکانی ئێران بەسەر بردووە.
بەهۆی پێشمەرگایەتی باوکییەوە، ئاوارەبوون. هەر لە ئۆردوگاکانی سەریاس، سولاس، جوانرۆ، هەزارخانی، شاری #مەریوان#، چەندین شوێنی دیکە، لە وڵاتی ئێران، دەبنە بەشێک لە ژیان و یادەوەری منداڵی نووسەر.
پاش ڕاپەڕین و ساڵانی 1991 دەگەڕێنەوە بۆ گوندەکەی خۆیان بیارە ماوەیەکی زۆر لەوێ سەرقاڵی باخەوانی و بوونیادنانەوەی ماڵ و باخەکانیان دەبن، کە بە میراس لە باپیریانەوە بۆیان جێماوە. ساڵانی سەرەتای نەوەدەکان ساڵانێکی سەخت دەبێت بۆیان، سەختر لە سەردەمی ژیانی ئۆردوگاکانی ئێران، بەهۆی گرانییەوە ناچار دەبێت، هەم کاری شوانی بکات، هەم کاری #کۆڵبەر#ی. بۆ چەند ساڵێک شوان دەبێت، پاشان کۆڵبەری و هەندێک جاریش ئیشی دیکە.
هەتاکوو ناوەڕاستی نەوەدەکان لە هەمان گوندی خۆیان دەمێنێتەوە. پاشان دێتە ناو شارەکانەوە. هاتنەکە بەهۆی خراپی گوزەران بووە لە گوند. لەناو شارەکانیش سەرەتا لە ڕێگەی چەند هاوڕێیەکییەوە هەوڵدەدەن بەرەو ئەوروپا سەفەربکەن، لە ڕێگای قاچاخەوە دەستگیردەکرێن و چەند ڕۆژێک زیندان دەبن. پاش سنوورداشکردنیان لە هەرێمی کوردستانیش لەلایەن ئاساییشەوە چەند ڕۆژێک دەستگیردەکرێن و بە کەفالەت ئازاد دەبن.
چەندینجار هەوڵدان بۆ سەفەرکردن بۆ ئەوروپا شکست دەهێنێت و، بەهەرشێوەیەک بێت زەمەن تێدەپەڕێت و لە ساڵی 2000 ڕۆژنامەی هاووڵاتی دادەمەزرێت. لەم ڕۆژنامەیە دەبێتە پەیامنێر لە شاری #هەولێر# بەهۆی بێشوێنییەوە ماوەیەک لای مامی دەخەوێت و پاشان بۆ هەمیشە لە نووسینگەی ڕۆژنامەکە دەخەوێت و کاریش دەکات. لەو سەردەمەی ڕۆژنامەی هاوڵاتێدا دوو ئیشدەکات. بەیانیان تا پاش نیوەڕۆ ئیشی پەیامنێری دەکات و، پاش نیوەڕۆش تاکوو شەو، دەبێتە شاگردی پەرتووکخانە و ئیشی شاگردی دەکات.
بەم جۆرە نزیکەی دە ساڵ لە شاری هەولێر دەمێنێتەوە. لەو ماوەیەدا بەهۆی کاری نووسینەوە، 22 جار دەستگیر دەکرێت. 3 جار پەلاماردەدرێت و لێدەدرێت. جارێک دەیرفێن و پاش تەعزیبدانی بە بێهۆشی لە دەشتی کە#سنە#زان فرێیدەدەن، دووجاری دیکەش هەڵدەکوتنە سەری و پەلاماری دەدەن.
لە کاری ڕۆژنامەنووسیدا کێشەی زۆر دێتە بەر ڕێگەی، چ بە دەستگیرکردن، یان لێدان، یان هەڕەشەکردن لێی.
لەو سەروەختەدا 3 پەرتووک دەنووسێت. یەکەم پەرتووکی نامیلکەیەکی بچوک چەند پارچە هەڵبەستێک دەبێت بەناوی: بۆشایی دونیا. پاشان نامیلکەیکەی دیکە بەناوی: یەسنا لەژێربارانا سەیری باخ دەکات و، نامیلکەکەیی دیکە، بەناوی: پێم دەڵێت منداڵی. هەر سێ نامیلکەکەی لەیان هاوڕێکانییەوە لە چاپخانەی ڕەنج ی هاووڵاتی و کۆمەڵێک هاوڕێی دیکەیەوە چاپ دەکرێن. پاش ئەم سێ نامیلەکەیە ی پەرتووکی قەڵەمەکانی بەعس دەنووسێت. ئەم پەرتووکە کۆکراوەیەکی ئەرشیفی ئەو نووسەرە کوردانەیە، لە ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوەکانی بەعسدا وتاریان لە ستایشی بەعس و سەددامدا نووسیوە.
بەهۆی فشاری زۆرەوە ناچار دەکرێت شاری هەولێر جێبهێڵێت و بچێتەوە شاری #سلێمانی# لەو ماوەیەی لە سلێمانی دەبێت جارێکی دیکە هەوڵی سەفەر دەدات و دەچێتە وڵاتی سوید ماوەیەک لەوێ دەمێنێتەوە و دەگەڕێتەوە کوردستان.
یەکەم پارچە هەڵبەستی لە ڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان ی حیزبی شویعی بڵاو دەکاتەوە
یەکەم وتاری لە ساڵی 2000 لە ڕۆژنامەی هاووڵاتی بڵاودەکاتەوە، نووسینەکەش بەرگریکردن بووە لە مامۆستا شێرکۆ بێکەس هەر لەو ڕۆژنامەیە نزیکەی سەد وتار و دیدار و بەدواداچوونی بڵاو دەبنەوە. پاشان لە گۆڤاری لڤین کۆمەڵێک بە دواداچوون لەسەر سیستەمی حوکومرانی و سیستەمی حیزب بڵاو دەکاتەوە. لە کۆتایی ساڵی دووهەزاردا، لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی گۆڤارێکی سیاسیی بەناوی جیهان بڵاو دەکەنەوە و ئەم گۆڤارە بەردەوامدەبێت تا ئەو کاتەی نووسەر دەچێتە وڵاتی سوید.
پاش گەڕانەوەی لە وڵاتی سوید نزیکەی 2 ساڵ لەماڵ نایەتە دەرەوەی سەرقاڵی کاری نووسین و خوێندنەوە دەبێت.
ئەو بەرهەمانەی لە ماوەی 19 ساڵدا چاپیکردوون بیریتین لەمانەی خوارەوە.
=KTML_Bold=ڕۆمانەکان:=KTML_End=
_دێوانەیەک لەم شارەیە، یەکەم ڕۆمانی چاپکراوە
_سەرسنوور
_مانگەشەو، دوو بەرگە بەرگێکی ڕۆمان بەرگێکی هەڵبەست
_مەیخانەکەی ئۆرتینە، عەشقەکەی شێخی سەنعان و کچەی گاور
_میرنشینی خاک و خۆڵ
_مازیاری شەنگالی
=KTML_Bold=نامیلکە هەڵبەستییەکان:=KTML_End=
_بۆشایی دونیا
_یەسنا لەژێر بارانا سەیری باخ ئەکات
_پێم ئەڵێ منداڵی
_بۆت ئەبارێم
_من دوای ڕۆیشتنی تۆ ئەدرەوشێمەوە
=KTML_Bold=پەرتووکی ئەدەبی=KTML_End=
وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، هەر سێ پەرتووکەکە لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕدراون.
_نامەی کەسە مەزنەکان، کۆمەڵێک نامەیە لەلایەن چەندین کەسی مەزنی دونیاوە نووسراون
_ئێمە دوو عاشقی دەربەدەرین، کۆمەڵێک هەڵبەستی نزارقەبانی و غادە سامان
_یەک مانگ و ئەم هەموو پەنجەرەیە، کۆمەڵێک هەڵبەستی شاعیر ئەفشینی ساڵەحی
=KTML_Bold=پەرتووکانەی دیکەشی بریتین لەمانە:=KTML_End=
_ ڕەگوڕیشەی بارزانییەکان لە تاجەدینەوە تا مەسعود
_پەرتووکێک دژی دەسەڵات
_نامەکانی واران و یەسنا
_قەڵەمەکانی بەعس
ڕۆژنامەوان و خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری جیهانە. [1]