$ژیاننامە$
من لە ساڵی 1960 لە شاری #ڕانیە# لەدایکبووم. باوکم قادری مام عەلی جووتیار بوو، دایکم مریەم مەلا ئەسعەد لە خێزانێکی ئاینی بوو. ئەوکات هەردووکیان نەخوێندەوار بوون بەڵام لە تەمەنی چل ساڵییاندا هەردووکیان لە ئاوارەیی خۆیان فێری خوێندەواری کرد.
$خوێندن$
باوکم لە ساڵی 1961 بووە پێشمەرگە و ماڵی گواستۆتەوە دەشتی #بیتوێن# و لە گوندی میراوا نیشتەجێ بوو. من لە تەمەنێکی بچووکدا نێردرامە #حوجرە# و دوو ساڵا سوختە بووم. دوایی خۆم چووم ناوم لە قوتابخانەی سەروچاوە نووسی. خوێندنم بە پچڕپچڕی تەواو کردووە. ساڵی 1974 ئاوارەی ئێران بووین و تا ساڵی 1991 لە ڕاپەڕیندا گەڕامەوە کوردستان.
$چالاکیی سیاسی$
لە ساڵی 1981 لە ئێران بوومە ئەندامی حزبی #شوعی# عێڕاق و سەرپەرشتی ڕێکخراوی حزبی ناوبراوم لە ناو کوردە ئاوارەکان دەکرد. ساڵی 1984 بوومە پێشمەرگە و لە ڕاگەیاندنی ناوەندی هەمان حزب دەستبەکار بووم. هەر لە شاخ ئەندامی #کۆمەڵەی نووسەرانی کوردستان# و #یەکێتی نووسەرانی کورد# بووم.
ساڵی 1991 لە حزبی شیوعی وازمهێنا و ساڵی 1993 چوومە ناو #پارتی دیموکراتی کوردستان#. ساڵی 1994 دەزگای ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی (#گوڵان#)م دامەزراند. ساڵی 2004 بەرپرسێتی مەکتەبی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانم وەرگرت.
$چالاکیی ڕۆشنبیری$
ئەو دەزگا ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنانەی بە سەرپەرشتی من دامەزراون ئەمانەن:
1- گۆڤاری گوڵان
2- تەلەفزیۆنی گوڵان
3- ڕادیۆ گوڵان
4- گۆڤاری ڕامان
5- گۆڤاری گولان العربی
6- گۆڤاری گوڵان (کرمانجی بە پیتی لاتینی)
7- ڕۆژنامەی ئێوارە گوڵان
8- دەزگای بڵاوکردنەوەی کتێبی گوڵان
9- تەلەفزیۆنی سەتەلایتی زاگرۆس
10- ڕادیۆ زاگرۆس
11- گۆڤاری الصوت الاخر
12- گۆڤاری ستایل
13- ڕۆژنامەی هەولێر
14- تەلەفزیۆنی سلێمانی
15- ڕادیۆ سلێمانی
16- تەلەفزیۆن و ڕادیۆی بابە گوڕگوڕ
17- چاپخانەی موکریان
18- چاپخانەی خانی
19- میدیا سەنتەری هەولێر
20- ئاژانسی پەیامنێر
21- بە ڕۆژانە کردنی ڕۆژنامەی (ئەڤرۆ)