شەفیق قەزاز نووسەر و لێکۆڵەری سیاسیی کورد و ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردییە.
پێشتر وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی بووە.
لە ساڵی
1934 لە شاری
سلێمانیسلێمانی لە دایکبووە.
لە ساڵی
1963 تا
1973 ئەندامی دامەزرێنەری و سەرۆکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد بووە لە ئەمریکا.
لە ساڵی
1975 نوێنەری گەلی کورد بووە بۆ هاوکاری و نیشتەجێکردن لە ئێران.
لە ساڵی
1990 سەرۆکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد بووە، هەروەها لە ساڵی
1996 تا
2005 وەزیری یارمەتیی مرۆڤایەتی و هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە هەردوو کابینەی سێیەم و چوارەمدا.
لە ساڵی
2007 تا
2011 سەرۆکی ئاکادیمیای کورد بووە لە
هەولێرهەولێر و لە ساڵی
2008 تا
2011 سەرۆکی بۆردی زانکۆت کوردستان بووە.
شەفیق قەزاز، هاوسەری چلورە
ئەحمەد هەردیئەحمەد هەردی ە، یەک لە چالاکوانەکانی مافی ژنان، کە دەکاتە زاوای ئەحمەد هەردی شاعیر.
شەوی پێنجشەممە
22-10-202022-10-2020، د.شەفیق تۆفیق قەزاز، نووسەر و سیاسەتمەداری ناوداری کوردستان بە نەخۆشیی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا.