ناوی تەواوی جەبار قادر غەفور زەندییە، لە سالی 1951 لە شاری #کەرکووک# لە دایک بووە. خویندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیشی هەر له و شارەدا تەواو کردووە. دواتر ڕوو ئەکاتە شاری بەغداد و، لە بەشی میژوو - کۆلیجی پەروەردەی سەر بە زانکۆی بەغداد وەردەگیریت و، لە سالی 1972 بە پلەی یەکەم - (زۆرباشە) لەسەر ئاستی بەش، بروانامەی بەکالۆریۆسی لە میژوودا بەدەست هێناوە. لە پاش دامەزراندنی وەک و مامۆستا، لە چەند ئامادەییەکی شاری کەرکووک، بابەتی میژووی وتووەتەوە. پاشان لە لایەن کۆری زانیاری کوردەوە ئەنیردریت بۆ مۆسکۆ و، لە بەشی ڕۆژهەلاتناسیی سەر بە ئەکادیمیای زانستی سۆڤییەت وەردەگیریت. لە سالی 1977 بروانامەی دکتۆرای وەرگرتووە لە ژیرناونیشانی (بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە تورکیادا - لە نیوان سالانی هەردوو جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانی 1918-1939). شیاووی باسە، پ.د. (م.س. لازاریڤ - 1930-2010) سەرپەرەشتی تیزی دکتۆراکەی کردووە. پاش ئەوەی ئەگەریتەوە بۆ عیراق، لە نیوان سالانی (1978-1981) لە هەردوو زانکۆی سولەیمانی و سەلاحەددین - هەولیر، وەک و مامۆستا خزمەتی کردووە. دواتر گواستراوەتەوە بۆ زانکۆی موسل، لەویش هەتاوەک و سالی 1990 بەردەوام بووە. لە پاش ڕاپەرینی سالی 1991 ە وە، ڕوو ئەکاتە تورکیا و دواتر بۆ هۆلەندا. لە نیوان سالانی (1992-1993)، لە پەیمانگای ڕۆژهەلاتی نزیک - بەشی زمانی عەرەبی سەر بە زانکۆی ئەمستردام، وانەی وتووەتەوە. سالی 2007 دەگەریتەوە بۆ کوردستان و، لە زانکۆی #کۆیە# وەک و ڕاگری کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکان دادەمەزریت. هەر لە هەمان سال دا، وەک و ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردی هەلدەبژیردریت و، دواتر ئەبیت بە سەرنووسەری گۆڤاری ئەکادیمیا. شیاووی باسە، پ.د. جەبار قادر زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و تورکی و ڕووسی و هۆلەندی بە باشی ئەزانیت. زیاتر لە 300 وتار و لیکۆلینەوەی بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بلاوبۆتەوە. ئەمە جگە لەوەی پیشەکی بۆ چەندین کتیب نووسیووە، کە نرخ و بەهایەکی زانستی گەورەیان بەخشیووە به و کتیبانە.وە هەروەها سەرپەرشتی چەندین نامەی ماستەر و تیزی دکتۆرای کردووە. پ.د. #کەمال مەزهەر ئەحمەد#، لە چاوپیکەوتنیکی دا، ئەلیت: دکتۆر جەبار قادر، یەکیک بووە لە خویندکارە زۆر زیرەک و بەتواناکان.
$چەند نموونەیەک لە بەرهەمەکانی:-$
1- (قضايا کردية معاصرة) - کرکوک - الانفال - الکرد وترکیا، برلین، 2006.
2- ترکيا المعاصرة، جامعة الموصل، 1988. (بالاشتراک)
3- دراسات في التأريخ الاوربي الحديث، جامعة الموصل، 1988. (بالاشتراک)
4- قرارات مجلس قيادة الثورة المنحل الخاصة بالکورد وکوردستان، أربيل، 2013. (بالاشتراک)
5- من وثائق ثورة أيلول - مجلس قيادة الثورة، جامعة دهوک، 2009.
6- ضرب کوردستان بالأسلحة الکيمياوية عام 1987- في ضوء الوثائق العراقية، أربيل، 2011. (بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بلاو بۆتەوە)
7- ئەبو قاسم لاهوتی، کورد و کوردستان، ڕۆتردام، 1988. (وەرگیران لە ڕووسییەوە)
8- م.س. لازاریڤ، کورد و کوردستان، #سلێمانی#، 2000. (وەرگیران لە ڕووسییەوە)
9- چەند بابەتیک لە میژووی کورد، سلێمانی، 1999.
10- پ.د. جەبار قادر، ناعەقلانییەت لە گووتاری بەرەی تورکمانی دا، و: سەباح ئیسماعیل، کەرکووک، 2005.