ساڵی
1894 لە پارێزگای
دێرسیمدێرسیم لە باکووری کوردستان لەدایکبووە و لە تەمەنی گەنجێتیدا بەشداری کار و چالاکی و خەباتی سیاسیی کردووە و لەگەڵ هاوڕێکانی یەکێتی خوێندکارانی کوردستانیان دامەزراندووە.
نوری دێرسیم لە ساڵانی چلەکانی سەدەی ڕابردوو لە تورکیا قاچاخبووە بۆیە ناچاربووە ڕوو لە ناوچەی حەلەبی سووریا بکات، لە
22-08-197322-08-1973 لە
عەفرینعەفرین کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی حەنانی ناوچەی شەرا بەخاکسپێردراوە.
دکتۆر نوری دێرسیم خاوەنی چەندین پەرتووک و بڵاوکراوەیە کە دوو لە گرنگترین پەرتووکەکانی بریتین لە بیرەوەرییەکانی من و دێرسیم لە مێژووی کوردستاندا.
سەبارەت بە خەبات و تێکۆشانی ئەو کەسایەتییەش، نووسەر و ڕووناکبیرانی کورد چەندین لێکۆڵینەوەیان ئەنجامداوە و وەک پەرتووک بەچاپیان گەیاندوون.
[1]