- فەلاح مستەفا بەکر، لە دایک بووی شاری #هەولێر# ساڵی 1964.
- بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی #موسڵ# بەدەست هێناوە لە ساڵی 1986.
- برِوانامەی ماستەری لە بواری پەرەپێدانی جیهانی سێ لە زانکۆی (باث) لە بەریتانیا بەدەست هێناوە لە ساڵی 1995.
- دیبلۆمی لە کۆلێژی کەنەدی بۆ حوکمرِانی لە زانکۆی هارفارد لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بواری بەرِێوەبردنی حکومەت بەدەست هێناوە لە ساڵی 2001.
- ماوەی چەند ساڵێک ئەندامی مەکتەبی ناوەندی پەیوەندیە گشتیەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە، دواتر لە ساڵی 1996 بوو بە جێگری سەرپەرشتیاری مەکتەب.
- لە کابینەی سێیەم پۆستی بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێری پێسپێردرا. و لە کابینەی چوارەمی حکومەت پۆستی وەزیری هەرێمی پێ سپێردرا.
- لە کابینەی پێنجەم بە پلەی وەزیر بووە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم.
- لە کابینەی شەشەم دووبارە بەرپرسیارێتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پێ سپێردراوە بە پلەی وەزیر.