حەکیم عەبدوڵڵا کاکەوەیس، نووسەر و وەرگێڕی کوردە و ناسراوە بە حەکیم کاکەوەیس، باوکی چوار کوڕ و کچێکە.
حەکیم کاکەوەیس، ساڵی
1949 لە گوندی حەساری گەورەی نزیک شاری
کەرکووککەرکووک لەدایکبووە. ساڵی
1957 کاتێک یەکەم قوتابخانە لە گوندی دارەمان بەدووری 6 کم لە حەسار کراوەتەوە حەکیم کاکەوەیس لەو قوتابخانەیە چووەتە بەر خوێندنی سەرەتایی و قۆناغی ئامادەیی لە کەرکووک تەواوکردووە و ساڵی
1973 بەشی بیرکاری لە کۆلیژی زانست لە زانکۆی
سلێمانیسلێمانی تەواو کردووە.
دوای زانکۆ تاکوو کۆتایی شۆڕشی ئەیلول
پێشمەرگەپێشمەرگە بووە. هاوینی
1975 لە بەغدا وەکوو فەرمانبەری پرۆگرامسازی لە وەزارەتی پلاندانان دامەزراوە و تاکوو ساڵی
1980 بەردەوام بووە.
پاشان لە
زاخۆزاخۆ کراوەتە سەربازی یەدەگ و دوای ماوەیەک کە شەڕی ئێراق-ئێران دەست پێدەکات، داوای لێ دەکەن ببێتە بەعسی و ئەوێی جێهێشتووە و لە ساڵی
1984 خۆی دەگەیێنێتە وڵاتی سوید و لەوێ دەگیرسێتەوە.
حەکیم کاکەوەیس، لە ساڵی
2000 بەهۆی نەخۆشی دڵەوە خانەنشین کراوە. بەهۆی نەخۆشی سوید جێ دەهێلێت و دەگەڕێتەوە بۆ زیدی خۆی لە کوردستان و لە گوندی حەسار لە کەرکووک، ژیانی خۆی بە خوێندنەوە و نووسین و وەرگێڕان بەسەر بردووە.
ئەو زیاتر لە عەرەبی و سویدی بەرهەمەکانی بۆ زمانی کوردی وەرگێڕاوە. زۆربەی بەرهەمەکانی مەسعوود محەمەد کوڕی مەلای گەورەی
کۆیەکۆیەی بۆ زمانی کوردی وەرگێڕاوە.
بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی چووەتە نەخۆشخانە لە بەغدا و ڕۆژی یەکشەممە 18-11-2018 لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد.
بەشێک لە بەرهەمەکان:
لسان الکرد. نووسەر: مەسعوود محەمەد، وەرگێڕانی بۆ کوردی: حەکیم کاکەوەیس،
هەولێرهەولێر: کوردستان، 2008.
حەجێکی تر بۆ بەردەرگای (خەتێ) ی زانا، مەسعوود محەمەد، وەرگێڕانی بۆ کوردی: حەکیم کاکەوەیس
کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بۆچی بە شێتخانە دەچێت؟،
مەسعود محەمەدمەسعود محەمەد، وەرگێڕانی بۆ کوردی: حەکیم کاکەوەیس
ڕۆمانی گورگی ڕووتەڵان، حەکیم کاکەوەیس لە سویدییەوە بۆ کوردی وەرگێڕاوە.
ڕۆمانی کۆلارەفڕێن، بەرهەمی ڕۆماننووسی ئەفغانی خالید حسێنی، وەرگێڕانی بۆ کوردی حەکیم کاکەوەیس.
ئامادەکردن: سەرباز سیامەند
[1]