هونەرمەند حەمە جەزا کوڕی
حاجی عەلی بەگحاجی عەلی بەگ، لە شاری
سلێمانیسلێمانی لە ساڵی
1949 دا لە دایکبووە. لە تەمەنی 19 ساڵیدا ژیانی هاوسەری پێکەوەناوە لەگەڵ خاتوو (گوڵیزار) و خاوەنی 6 منداڵە (2 کوڕ و 4 کچ) (تەها، هونەر، ڕێزان، بەناز، ڕۆژگار، هۆزیار) .
حەمەجەزا لە ساڵی
1969 دا پەیوەندی کردووە بە شۆڕشی ڕزگاری خوازی کوردەوە، چەندین ساڵی تەمەنی ژیانی لە پێشمەرگایەتیدا بەسەر بردووە. پاشان لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوویان کردۆتە ئەوروپا و لە وڵاتی دانیمارک نیشتەجێبوون. پاش ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری خوارووی کوردستان ڕووی کردۆتەوە کوردستان لە سلێمانی درێژەی بە ژیانی هونەری و
کوردایەتیکوردایەتی داوە.
خاوەنی چەندین
سروودی نیشتمانیسروودی نیشتمانی و ئاوازی خۆشی کوردییە، حەمەجەزا بە دەنگە خۆشەکەی گڕ و تینێکی تایبەتی بوو بۆ هاوڕێکانی لە شاخ.
لە تەمەنی 61 ساڵیدا و لە کاتژمێر 1:50 خولەکی
01-10-201001-10-2010 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە. هەمان ڕۆژ لە
گردی سەیوانگردی سەیوان لە سلێمانی تەرمەکەی بەخاک سپێردرا.
[1]