کچی سیاسەتمەدار و نووسەر
ئیبراهیم ئەحمەدئیبراهیم ئەحمەد و هاوسەری
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانییە، کەسێکی دەستەڵاتداری ناو یەکێتییە و تەواوی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی یەکێتی لەلایەن ئەمەوە ئاڕاستەدەکرێت. کۆلیژی دەروونناسیی لە بەغدا تەواوکردووە. خاوەنی ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی شۆڕشی نوێیە. هەوادارانی بە دادە هێرۆ یان هێرۆخان بانگی دەکەن.

ماوەیەک لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی بووە. پاش کۆچی دوایی مام جەلال دەگووترێت کە تەواوی جومگەکانی یەکێتیی کەوتووەتەدەست و تەواوی کارەکانی مام جەلال لەلایەن ئەمەوە بەڕێوەدەبرێت.
خاوەنی دوو کوڕە بە ناوەکانی
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی و
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی. نیشتەجێی سلێمانییە و لە کۆشکی دەباشان دەژی.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، پاش تێکچوونی تەندرووستیی، چیتر لە گۆڕەپانی سیاسەتدا دەرنەکەوت و زۆرینەی کارەکانی پێشووی لەلایەن
شاناز ئیبراهیم ئەحمەدشاناز ئیبراهیم ئەحمەدی خوشکییەوە بەڕێوەدەچێت و وەک دەڵێن بووەتە شوێنگرەوەی ئەو.
خاتوو هێرۆ، خاوەنی ئەرشیڤێکی دەوڵەمەندە کە لە سەردەمی شاخ وە دەستی هێناوە. زۆرێک لە بۆنەکانی شۆڕشی نوێی بە کامێرای خۆی گرتووە کە دەبنە مێژوویەکی گرنگی بینراوی نەتەوەکەمان.
[1]