شەهید حەسیب عومەر سابیر ناسراو بە ئاسۆی دەلاک، شەهید ئاسۆی دەلاک ساڵی 1957 لەگەڕەکی #دەرگەزێن#-ی #سلێمانی# لەدایک بووە، بنەماڵەکەی لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی (#گەبە#)ی سنووری شارۆچکەی #پیرەمەگروون#-ن، بەڵام باوکی باوکی واتا باپیری بەگەنجی چۆتە شاری سلێمانی.
ئاسۆ کوڕە گەورەی دایک و باوکی بووە، ساڵی 1963 چۆتە قوتابخانەی خالیدیە لە سلێمانی و تا پۆلی پێنجەمی سەرەتایی خوێندووە.
دواتر دەستی کردووە بە پیشەی سەرتاشی و لەوەوە نازناوی دەلاک-ی وەرگرتووە.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2310/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=خاتوو بەهێ، دایکی شەهید ئاسۆ=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=خاتوو بەهێ، دایکی شەهید ئاسۆ=KTML_ImageCaption_End=
ساڵی 1975 لەڕێگەی شەهید #جەمالە ڕەش#ەوە پەیوەندیکردووە بە ڕێکخستنەکانی #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#ەوە.
ساڵی 1976 خزمەتی سەربازی ناکات و دەبێت بە پۆلیس، ماوەیەک لە سلێمانی دەبێت و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ #سەنگەسەر#، لە کۆتایی ئەو ساڵەدا لەگەڵ چەند پۆلیسێکی ئەو مەخفەرەدا 11 تفەنگ دەبەن و دەچنە ناو هێزی پێشمەرگەوە و بۆ خۆيشیان دەبنە پێشمەرگە، لەوکاتەوە شەهید ئاسۆی دەلاک جگە لەئەرکی پێشمەرگایەتی لەشاخ، وەک پێشمەرگەیەکی ناوشاریش چالاکی ئەنجام دەدات و چەندین جار یان بەتەنیا یاخود لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا چۆتە ناوشاری سلێمانی و چالاکی گرنگی ئەنجامداوە لەروی بەسزا گەیاندنی تاوانبارانەوە.
لەساڵی 1977دا لەکاتی ڕۆیشتنەوەی بۆ ئەنجامدانی چالاکییەک لەناو سلێمانی، دەستگیردەکرێت، بەڵام لەوکاتەدا ڕژێم لێبوردنی گشتی بۆ پێشمەرگە دەرکردبوو بۆیە ئاسۆ دەڵێت من بەهۆی لێبوردنەکەوە هاتومەتەوە و دادەنیشم، ئیتر بەوهۆیەوە دوای 40 شەو ئازاد دەکرێت، هەردوای ئەوە پۆلیسێک چەک دەکات و تفەنگەکەی دەباتەوە و دەڕواتەوە بۆشاخ،
#مولازم موحسین#، ئەفسەرێکی دڕندە و بکوژی بەرەگەز عەرەبی فەڵەستینی بوو لە ئەمنی سلێمانی، دەسەڵاتێکی کراوەی پێدرابوو.
زۆر کەسی بێتاوانی شەهید کرد و تەرمەکەیانی بەدوای ئۆتۆمبێلدا ڕادەکێشا، لەسەردەمی ئەودا کراسی ڕەش و گۆرەوی سپی و تەنکە ڕیشی گەنجانە لەسلێمانی قەدەغەکرابوو، زۆری کوشت و زۆریشی شوێن بزرکرد.
ئیتر دڕندەیی ئەو تاوانبارە، وای لەئاسۆی دەلاک کرد بڕیاری تەمبێکردنی بدات و زۆرجار لەشاخەوە بۆی هاتەوە بۆ ناوشار و چەندینجاریش ڕووبەرووی یەکتری بوونەتەوە، جگەلەوەش چەندجارێک ئاسۆ وەک جەنگی دەروونی لەچێشتخانە و چایخانەکاندا وەک تەحەدایەک پارەی خواردنەکەی بۆ ملازم محسین داوە.
سەعات 11ی ڕۆژێکی هەینیی ساڵی 1978، لە گەڕەکی بەرخانەقای سلێمانی، ئاسۆ لەگەڵ دوو هاوڕێیدا ڕووبەرووی هێزێکی زۆری قواتخاسە دەبێتەوە بەسەرپەرشتی ملازم محسین، لەشەڕێکی دەستەویەخەدا مولازم موحسین بریندار دەکات.
رۆژی #06-09-1979# کاتێک دەیەوێت لەناو سلێمانی چالاکییەک ئەنجام بدات، بەڵام خیانەتی لێدەکرێت و بەدیلی دەکەوێتە دەست ملازم محسین.
لە زینداندا ملازم محسین خۆی ئەشکەنجەی دەدات و سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکە دەکات، ئەشکەنجەیەکی سەخت و دڕندانە دەدرێت، بەڵام ئاسۆ بەرگە دەگرێت و هیچ نادرکێنێت بۆیە لەکاتی گیرانی ئەودا هیچ کەس لەرێکخستنەکان ئاشکرا نەبوون و نەگیران.
لەوکاتەوە تائێستا ئاسۆی دەلاک شوێن بزرە.
شایانی باسە برایەکی شەهید ئاسۆ کە پێشمەرگەبوو بەناوی (شاهۆ)، لەساڵی 1988 بەدیلی کەوتە دەست دوژمن و ئەویش تائێستا بێسەروشوێنە.
باوکیشی نۆ مانگ لەخواروی عیراق زیندانی کراوە و تەواوی خێزانەکەشی ئازاردراون و دەربەدەر کراون.