#قوباد تاڵەبانی# (ناوی تەواو: قوباد جەلال حیسامەددین)، لەدایکبووی #21-07-1977#
ئەندامی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و کوڕی #جەلال تاڵەبانی#یە. لە کاتی دوو ئیدارەیی کوردستان لە بەشی سەوزدا لەساڵانی 2001 بۆ 2003 یاریدەدەری #بەرهەم ساڵح# سەرۆکی حکوومەتی ئەو ناوچەیەی هەرێم بوو؛ دواییش بۆتە نوێنەری #حکوومەتی هەرێمی کوردستان# لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەدوایشدا بە پلەی وەزیر لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاری کردووە، لە ئێستاشدا جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە لە کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێم.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2318/0017.JPG=KTML_Photo_Alt=قوباد تاڵەبانی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2318/0017.JPG=KTML_Photo_End=
$ژیانی$
قوباد ژیانی زۆربەی لە ناوچەی سەری خواروی لەندەن لە بەریتانیا بەسەربردوە و دەرچوی زانکۆی سەریە. پێش ئەوەی دەست بکات بە کاری سیاسی خەریکی کاری ئۆتۆمبیلی ئیتالی بوە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەندەسەی میکانیکی سەیارەشی هەر لەوێ وەرگرتوە. دوای دەرچوونی لە زانکۆ ئیتر بڕیار ئەدا تێکەڵ بە سیاسەت بێت. لە چاوپێکەوتنێکدا باسی ئەوە ئەکات کە لەگەڵ ماڵی باپیری لە بەریتانیا ژیاوە و بەهۆی چالاکی باوکی لە پێشمەرگایەتیدا ئەم نەیتوانیوە لە ماڵی خۆیان گەورە بێت. بەڵام ئەڵێ کەوا تەواوی ژیانی پڕبوە لە میوان و کۆبوونەوەی سیاسی لە ناو ماڵباتی باپیری #ئیبراهیم ئەحمەد#ی باوکی #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#.
ناوی خێزانەکەی (#شێری کراهام#)ە و پێشتر کارمەندی ئۆفیسی وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری ئێراق بوە.
$نوێنەرایەتیی هەرێم لە ئەمەریکا$
لە ساڵی 2006 و دوای یەکگرتنەوەی ئیدارەکانی هەرێم، قوباد تاڵەبانی نوێنەرایەتی هەرێمی ئەکرد لە ئەمەریکا تا دوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان لە ساڵی 2012دا و وەرگرتنی پۆستی بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون کە پلەی وەزیری هەیە.