کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,597
وێنە
  123,878
پەرتووک PDF
  22,079
فایلی پەیوەندیدار
  125,525
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئیبراهیم خانی دەلۆ
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook1
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber1
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
4 دەنگ 3
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)1
English - English3
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئیبراهیم خانی دەلۆ
ئیبراهیم خانی دەلۆ
1874-1921، شۆڕشگێرێکی بەجەرگی گەرمیان، لە باشووری کوردستان. دەستکردی ڕێبوار_خالید.
ئینگلیزەکان لە سەروەختی داگیرکردنی کوردستاندا شاری ( کفری )یان کردبووە مەڵبەندێکی چەوساندنەوە و داپڵۆسین و ئازاردانی خەڵکەکەی و سەرانە و باج و بێگارێکی بێشومار و زۆریان خستبووە سەر خەڵکی ناوچەکە ئەوەندی دیکە خەڵکی ناوچەکەیان بێدەرتان و بەش مەینەت و نەدار تر کردبوو، بۆیە داد و بێدادیان بوو لە ستەم و زۆرداری ئینگلیزەکان کە لە حەژمەتا خەڵکی ھانا و سکاڵای دڵی خۆیان بردە لای ( (برایم خان دەلۆ)) بۆ سەرزەنشت کردن و ئامۆژگاری کردنی جێگری حاکمی سیاسی بریتانیا و دەست و پەیوەندەکانی، چەند جارێک دەنگی نارەزای و تووڕەی خەڵکی لەلایەن برایم خانی دەلۆ بە ( سالمون )ی جێگری حاکمی سیاسی بریتانیا ( ئەو سەردەمە فەرمانڕەوای شاری کفری دەکرد ) ڕاگەیەنرا بەڵام بێھودە بوو، چونکە ئەوان بۆ مژینی شیلەی گیانی خەڵکی و دزینی سەروەت و سامانی کوردستان برسی و ڕووت و ڕەجاڵ کردنی دانیشتووانی کوردستان ھاتبوون بۆیە بێبەزەییانە دەھاتنە وێزەی دانیشتووانی ناوچەکە و دەستیان لە ئەوکی خەڵکی بەش مەینەتی کورد ڕۆژ لە دوای ڕۆژ توندتر دەکردەوە ھاوکات داپڵۆسین و زەبر و زەنگ کار و بەرنامەی ئەوان بوو، کەڵکە بوونی ئەو ھەموو غەدر و ستەمانە لەلایەک و گرتنی ( (شێخ مەحمودی حەفید )) بەدیلی لە شەڕی دەربەند بازیان لەلایەکی دیکەوە و ھاوتەریب مەسەلە چارەنووسسازەکانی دیاری کردنی چارەنووسی نەتەوەکان بووە ھەوێن و ھۆکار و فاکتەری ھەڵایسان و بەرپا بوونی شۆڕش لە بەشێکی ناوچەکانی گەرمیاندا و لە ماوەی یەک ھەفتەدا شارەکانی ( خانەقین و دووز و کفری ) بەرگی دیلیەتیان داماڵاند و لەلایەن شۆڕشگێڕانەوە ئازاد و ڕزگارکران، پێش بەرپا بوونی شۆڕش ( برایم خانی دەلۆ ) پەیوەندی بە ( ڕەفعەت سمایل بەگ داودە لە دووز و خورشید بەگ دەلۆ لە خانقین ) کرد تاکوو ھەریەک لە ناوچەکەی خویدا دوژمن لە خاکەکەیان دەرپەڕێنن و ھاوکات فشارێک بخەنە سەر کاربەدەستانی ئینگلیز بۆ ئازاد کردنی شێخ مەحمودی حەفید لە دیلیەتی و دەستبەسەری . لە ڕۆژی 22ئابی و لە درێژەی ئەو زنجیرە شۆڕشەی کە لە سەرانسەری ئێراق دژ بەداگیرکەران بەرپا کرابوو، ( برایم خانی دەلۆ ) سەرکردەی شۆڕش لە دەڤەری گەرمیان لەگەڵ تێکڕای ھۆزی (دەلۆ) و بە پاڵپشتی زۆربەی ھەرە زۆری ھۆزەکانی تری ناوچەکە لە دژی دەسەڵاتدارانی داگیرکەر ڕاپەڕین و شۆڕشێکیان بەرپا کرد، تاکوو لەو ئان و ساتە ھەستیار و چارەنووسسازانەدا نەتەوەی کورد بە مافە مرۆی و نەتەوایەتییەکانی خۆی شاد و شکور بێت ، لوتکەی چیای باوەشاسوار ئەو سەنگەرە قایمە بوو کە تەقەی ھەڵگیرساندنی شۆڕشی تێدا کرا و ترس و بیمێکی زۆری خستە دڵی داگیرکەرانەوە ، ( سالمون ) جێگری حاکمی سیاسی بریتانیای ناچارکرد خۆی بە پێی خۆی بچێتە خزمەتی برایم خانی دەلۆ بۆ سارد کردنەوەی لە شۆڕش و ھەڵچوون، ماڵ و دەسکەوتەکانی دنیا و پلەوپایە نەیتوانی ھەڵوێستی مساومە و سازشکردن لەسەر کێشەی نەتەوایەتی و نیشتمان لەلای برایم خان درووست بکات چونکە بەقای بە پەیمان و بڵێنەکانی ئەوان نەمابوو لە ھەمان کاتدا گفت و بڵێنی ڕزگار کردنی شار و ناوچەکەی بە جەماوەر دابوو . بەرەبەیانی ڕۆژی 22ی ئابی 1920 برایم خانی دەلۆ و ھاوکارانی لە دیووی پشتەوە سەرکەوتنە سەرلوتکەی شاخی ( باوە شاسوار ) کە ئەو چیایە بەسەر شاری کفری دەڕوانێت دەستیان بەسەر مەتریلۆزی محکەمترین بنکەی ئینگلیزەکاندا گرت لەوێەوە کەوتنە گوللەباران کردنی مەرکەزی دەرەک ( پۆلیسخانە ) بەم کارەش شارەکە لە خەو ڕاپەڕین و ئافرەتان لە سەربانی ماڵەکانیانەوە ھەڵھەڵەیان لێدەدا و پیاوان لە کوچە و کۆڵانکانی شاردا لە چاوەڕوانی ژوانی ڕزگار کردنی شاردا بوون، ( سالمون ) ھەر زوو کەوتە خۆ و بەشوێن ھەندێک لە پیاو ماقوڵانی شاردا ناردی تاکوو چارەسەرێک بۆ خامۆش و دامرکاندنەوەی شۆڕش بدۆزنەوە و لەگەڵیدا سەردانی برایم خان بکەن، بەڵکوو دەست لە شۆڕش ھەڵگرێت ھەرچەندە ئامۆژگاری سالمون کرا ھەنگاوی لەو بابەتە نەھاوێژێت بەڵام بێھودە بوو، سەرەنجام سالمون بەدیلی گیرا..
شار لەو ڕۆژەدا لە دەست‌ی داگیرکەران ڕزگارکرا و حکومەتێکی کاتی بەسەرۆکایەتی برایم خان دامەزرا و کە ئەندامەکانی بریتی بوون لە ( ئەکبر خان و وەیسی بەگی دەلۆ و حەمید عەبدولڕەحمان کارێزی و حەمەجانی ڕۆغزایی و حاجی محەمەد تەرخانی و کاکەمەند ئەمین دروێش )، داموو دەزگاکانی بەڕێوەبردنی کاروباری ھاووڵاتییان وەکوو شارەوانی و پۆلیس و دارایی و خۆراکی خەڵکی و …ھتد ڕێکخرایەوە و ئاڵو وێرکردن بەرووپێەی ھندی لە بازاڕدا قەدەغە کراو بە شێوەکی کاتی دراوی عوسمانی بە گڕ خرایەوە، و ئەو دانەوێڵە و خۆراکانەی کە لە کۆگاندا ھەبوون و دەست بەسەریاندا گیرا بوو بەپێی ژمارەی خێزان و بەبەلاش و یەکسان بەسەر ھاووڵاتییاندا دابشکرا . دوای ئەوەی کە ئینگلیزەکان بۆیان دەرکەوت کە بەھێز و لولەی تفەنگ ناتوانن زاڵ بن و سەرکەوتن مسۆگەر بکەن بۆیە ناچار بوون زمانی گفتوو دانووسان دەست پێبەکەن، کە پاش ئەوەی لە ڕێگای دانووسانەکانەوە داگیرکەران ئەو ڕاستییەیان لەلا ئاشکرا بوو کە ئەم شۆڕشە مەغزا و ڕەھەند و ئامانجێکی نەتەوایەتی ھەیە، چونکە یەکەم داوایان ئازاد کردنی شێخ مەحمود بوو بۆیە ناچار بوون ھەموو ھێزەکانی خۆیان لە کەرکووک ناوچەکانی تر کۆ بکەنەوە تاکوو ئەو شۆڕشە سەرکوت بکەن، پاش ئەوەی کە شاری کفری ماوەیەک لەلایەن شۆڕششگێڕانەوە بەڕێوە دەبرا لە ئاکامی ئەو ھێرشە فراوان و بەربڵاوە لە دوای و بەرگرییەکی قارەمانانە کە چەندین شەھید گیانی خۆیان پێشکەش بە نەتەوەکەیان کرد، داگیرکەران جارێکی تر شاری کفریان خستوە ژێر ڕکێف و دەسەڵاتی خۆیانەوە و ڕقی خۆیان بە خەڵکی ناوچەکە ڕشت و باجێکی زۆریان خستە سەر خەڵکی 500 پارچە چەک و بڕێکی زۆر پارەیان بە دانیشتووانی شار بژارد.
[1]
ئەم بابەتە 12,722 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی (ڕێبوار خالید) -09-04-2020
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری کەس: ناسراو
جۆری کەس: سەرۆک هۆز
جۆری کەس: کەسایەتی
جۆری کەس: شەهیدی سەنگەر
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کفری
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-11-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-09-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 12,722 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.355 KB 11-12-2024 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
فایلی وێنە 1.0.2103 KB 11-12-2024 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
فایلی وێنە 1.0.121 KB 03-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.766 چرکە!