ناو: لەیلا
نازناو: لەیلا فەریقی
ساڵی لەدایکبوون: 1975
شوێنی لەدایکبوون: #مەریوان#
$ژیاننامە$
لەیلا فەریقی گۆرانیبێژێکی ژنی کوردە. لەیلا ساڵی 1975 لە شاری #مەریوان# لە #ڕۆژھەڵاتی کوردستان# لەدایک بووە و خوشکی #مەرزیە فەریقی#یە. لەیلا لە ئێستادا لە سوید دەژی.
کاتێک منداڵ بووە باوکی بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە مردووە و دایکیشی لە بۆردمانێک لە شەڕی ئێران و عێراقدا کوژراوە. دوای ئەوان، برا گەورەکەی ئاگادارییان دەبێت و دەچن بۆ شاری #سنە#. لە سنە دەچێ بۆ خوێندنگەی سەرەتایی. لە ساڵی1991 دا دەینێرن بۆ وڵاتی سوید. سەرەتا ھوونەرمەند لەیلا فەریقی بە وتنەوەی گۆرانییەکانی #تایەر تۆفیق# دەستی پێکرد، لە سوید یەکەم ئەلبۆمی خۆی لە ساڵی 1997 بەرھەم دێنێت بە ناوی ئەستێرە. ئێستاش لەوێ دەژی. پاشان لە ساڵی 2000 بە ھاوکاری کۆمپانیای Sky Vision Production لە سوید ئەلبوومی سیاچەمانە بەرھەم دێنێت و پاشان لە ساڵی2002 بەھاوکاری ھەمان کۆمپانیا ئەلبوومی ئەوین و ئازار بڵاو دەکاتەوە، دواتر لە ساڵی 2007 دوای کۆچی دوایی مەرزیە فەریقی خوشکی، لەیلا فەریقی ئەلبوومی گوێم لێگرن بڵاو دەکاتەوە کە ئەو ئەلبوومە بوو بە پڕفرۆشترین ئەلبوومی ساڵ لەم ئەلبوومەدا گۆرانییەکی لەگەڵ ھونەرمەندی بەناوبانگی میسری عەلی حەجاز وتووە بە زمانی کوردی و عەرەبی. ئەم گۆرانییە بووە ھۆی ئەوەی کە لەیلا فەریقی لە ناو نیشتیمانی عەرەبی ناوبانگێکی زۆر بۆخۆی پەیدا بکات ھەروەھا لەیلا فەریقی لە ناو فارسدا ناوبانگی ھەیە و کلیپ و ھەواڵەکانی لەیلا فەریقی لە کەناڵە فارسییەکاندا بڵاو دەکرێتەوە. دوای دابڕان بۆ ماوەیەکی درێژ، ساڵی 2017 لەیلا فەریقی دووبارە گەڕایەوە بۆ درێژەدان بە کاری ھونەری بە وتنی گۆرانی منیش لێرەم، ھەر لە ھەمان ساڵدا ئەلبومێکی تازەی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی Echoes of the past.[1]