ئینستیتیوتی کوردیی #ئەستەمبوڵ# لە ڕۆژی #18-04-1992# لە ئەستەمبوڵ لەلایەن کۆمەڵێک ڕۆشنبیری کوردەوە دامەزراوە.
ئامانجی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر مێژوو و چاند و ھونەر و زمانی کوردییە.
فەرھەنگی کوردی-تورکی (زانا فارقینی) لە بڵاوکراوەکانی ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵە.
لە دۆخێکی ئاوارتەدا ڕێکخراوەکە لە #31-12-2016#ەوە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە داخرا[1].
$دامەزرێنەران$
مووسا عەنتەر
یاشار کایا
فەقی حسێن ساغنیچ
ئیسماعیل بێشیکچی
عەبدولڕەحمان دوررە
ئیبراھیم گوربوز
جەمشید بەندەر
سڵێمان ئیماموغلو[1]