ناو: نەوزاد
ناوی باوک: هادی مەولود محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1963
شوێنی لەدایکبوون: شاری #هەولێر#
$ژیاننامە$
ئەندازیار و سیاسەتمەدار نەوزاد هادی مەولود محەمەد، ساڵی 1992 پەیوەندی بە ڕیزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ەوە کردووە، نوێنەری کۆنگرەی دوازدەیەم (1999) بووە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. ساڵانی (2004-2019) پارێزگاری هەولێر بووە.
ساڵی 1963 لە شاری هەولێر لەدایکبووە. ساڵی 1987 بەکالۆریۆسی ئەندازیاری کارەبای لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر وەرگرتووە. ساڵی 1996 لە کابینەی سێیەمدا کراوەتە بریکاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن. سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای ئەندازیاران بووە. ساڵانی 2004-2019 بە پارێزگاری هەولێر دامەزراوە. شارەزای زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزییە.
$خەباتنامە$
نەوزاد ھادی سیاسەتمەداری کوردی لەدایکبووی 1963 لەشاری ھەولێر. نەوزاد ھادی لەساڵی 2004 تاوەکوو ئەیلوولی 2019، پارێزگاری ھەولێر بووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری کارەبا وەرگرتووە لە زانکۆی سەلاحەدین.
نەوزاد هادی ساڵی 1992 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە. لەساڵانی نێوان 1992 تاوەکوو 1996 لە مەکتەبی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی 1992 وەکوو ئەندازیاری کارەبا لە ڕادیۆی دەنگی کوردستان کاریکردووە و ئەندامی لق بووە لە لێژنەی لقی دوو. وە لەساڵی 1997 وەک بریکاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی کابینەی 4 بووە و تا ساڵی 2004 لە پۆستەکەیدا بەردەوام بووە. ناوبراو جگە لەزمانی کوردی ھەریەک لە زمانی عەرەبی ئینگلیزی و فارسی بەباشی دەزانێت، خێزاندارە و سێ کوڕ و تاکە کچێکی ھەیە.
نوێنەری کۆنگرەی دوازدەیەم (1999) بووە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
[1]