گۆرانیبێژی میللی، ساڵی 1933 لە گوندی ئوزونتاشی #مەهاباد# لەدایکبووە و لە گوندی کانی سێو ماوەیەک ژیانی بردۆتە سەر. ناوبراو لە ساڵی 1972 بەدواوە لە شاری مەهاباد نیشتەجێ بووە.
ڕەسووڵ نادری لە بوارەکانی بەیت و حەیراندا دەستێکی باڵای هەبوو و نەقڵە خۆشەکانی بەناوبانگن. لەگەڵ ئەوەشدا بە کەسێکی قسەخۆش ناسراوە و بەرهەمێکی زۆری لە دوای خۆی جێهێشتووە.
ڕۆژی #17-09-2018# بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.